دژه‌تیرۆری كوردستان: دوو هاووڵاتی له‌ ئاكامی هێرشی مووشه‌كی تیرۆریستانی په‌كه‌كه‌ شه‌هید بوون

وێنه‌ی ئه‌و دوو منداڵه‌ی به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی په‌كه‌كه‌ شه‌هید بوون
وێنه‌ی ئه‌و دوو منداڵه‌ی به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی په‌كه‌كه‌ شه‌هید بوون

K24 – هه‌ولێر:

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی تیرۆریستانی پەکەکە دوو هاووڵاتی شەهید بوونە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: "بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022، تیرۆریستانی پەکەکە دوو مووشەک ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن و، بەهۆیەوە تا ئێستا دوو هاووڵاتی شەهید بوونە و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن".

5435454

Fly Erbil Advertisment