داوای له سێداره‌دانی بكوژی منداڵه 18 مانگییه‌كه ده‌كرێت
كوردستان 24 هاوڕێ له‌گه‌ڵ پۆلیسی دهۆك ده‌چێته شوێنی تاوانه‌كه
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێکی تەمەن 18 مانگ بەناوی مینا میهڤان سه‌عید، لە پارێزگای دهۆك لە لایەن گەنجێکی تەمەن 26 ساڵان دەڕفێنرێت، دوای 10 ڕۆژ لە رفاندنی تەرمەکەی قەراغ گۆماوێك لە دەوروبەری شاری دهۆك ده‌دۆزرێته‌وه.
ئەو گەنجەى کە گومانی لەسەر بووە و دوای شەش ڕۆژ لە ڕفاندنی هاتوەتە لای ماڵی مینا و داوای ئاوی کردووە، لەوکاتەش لە باوکی مینای پرسیوە کە ئایا ئەو باوکی مینایە.
ئێستاش دوای ئاشکرابوونی تاوانبارەکە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە, خه‌ڵك توڕەیی خۆیان دەردەبڕن و داوای سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژى ئه‌و منداڵه دەکەن کە بە "دڕندانەترین شێوە" ئەو منداڵە ساوایەی کوشتووە.
په‌یامنێری كوردستان 24، هاوڕێ له‌گه‌ڵ پۆلیسی دهۆك، سه‌ردانی شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و منداڵه 18 مانگییه ده‌كات و له‌وێوه نةقيب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له دهۆك، مقه‌ده‌م عیسمه‌ت فه‌ره‌ج تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوو رۆژ بوو رووداوه‌كه رووی‌دابوو، هیچ كه‌سێك داوای یاسایی تۆمار نه‌كردبوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن باوكی منداڵه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی خۆی پێكهێنراوه و دواى دوو رۆژ له لێكۆڵینه‌وه توانیویانه شوێنی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستیشان بكه‌ن.
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك، ئاماژه به‌وه ده‌كات، گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیركردووه و دواتر به بڕیاری دادوه‌ر ده‌ستگیریان كردووه و گومانلێكراوهكهش دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان، باس له دانپێدانانه‌كانی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ڵێت: "تۆمهتارهكه منداڵه‌كه‌ی هێناوه‌ته ئه‌و گونده و دوای ئه‌وه‌ی دوو كاتژمێر له‌ناو خانووه‌كه‌ی خۆیان هێشتوویه‌ته‌وه و هیچ رێگه‌یه‌كی نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، دواتر فڕێیداوه‌ته ناو ئه‌و گۆمه ئاوه و خنكاندوویه‌تی".