وێنه‌ى تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تاوانى كوشتنى منداڵه 18 مانگييهكه ببينه
كوردستان 24 وێنه‌ى ئه‌و كه‌سه بڵاو ده‌كاته‌وه، كه تۆمه‌تبار كراوه به كوشتنى منداڵه 18 مانگييهكهى دهۆك.
K24 – هه‌ولێر:
كوردستان 24 وێنه‌ى ئه‌و كه‌سه بڵاو ده‌كاته‌وه، كه تۆمه‌تبار كراوه به كوشتنى منداڵه 18 مانگييهكهى دهۆك.
تۆمه‌تباره‌كه بە ناوی(ع.ح) تەمەنى 26 ساڵه و له لايه‌ن پۆليسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتنى منداڵێكى 18 مانگيى.
ئه‌و منداڵه بەناوی مینا میهڤان سه‌عید، لە پارێزگای دهۆك لە لایەن ئه‌و تۆمه‌تباره‌وه رفێندراوه و دوای 10 رۆژ لە رفاندنی تەرمەکەی له قەراغ گۆماوێك لە دەوروبەری شاری دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه.
ئەو گەنجەى کە گومانی لەسەر بووە و دوای شەش رۆژ لە رفاندنی هاتووەتە لای ماڵی مینا و داوای ئاوی کردووە، لەوکاتەش لە باوکی مینای پرسیوە کە ئایا ئەو باوکی مینایە.
ئێستاش دوای ئاشکرابوونی تاوانبارەکە، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە, خه‌ڵك توڕەیی خۆیان دەردەبڕن و داوای سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژى ئه‌و منداڵه دەکەن کە بە "دڕندانەترین شێوە" ئەو منداڵە ساوایەی کوشتووە.
په‌یامنێری كوردستان 24، هاوڕێ له‌گه‌ڵ پۆلیسی دهۆك، سه‌ردانی شوێنی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و منداڵه 18 مانگییه ده‌كات و له‌وێوه نةقيب به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان له دهۆك، مقه‌ده‌م عیسمه‌ت فه‌ره‌ج تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، دوو رۆژ بوو رووداوه‌كه رووی‌دابوو، هیچ كه‌سێك داوای یاسایی تۆمار نه‌كردبوو.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن باوكی منداڵه‌كه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانه‌وه لێژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی خۆی پێكهێنراوه و دواى دوو رۆژ له لێكۆڵینه‌وه توانیویانه شوێنی ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه ده‌ستیشان بكه‌ن.
وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی دهۆك، ئاماژه به‌وه ده‌كات، گومانلێكراوێكیان ده‌ستگیركردووه و دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانه‌كان، باس له دانپێدانانه‌كانی ئه‌و تۆمه‌تباره ده‌ڵێت: "تۆمه‌تباره‌كه منداڵه‌كه‌ی هێناوه‌ته ئه‌و گونده و دوای ئه‌وه‌ی دوو كاتژمێر له‌ناو خانووه‌كه‌ی خۆیان هێشتوویه‌ته‌وه و هیچ رێگه‌یه‌كی نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، دواتر فڕێیداوه‌ته ناو ئه‌و گۆمه ئاوه و خنكاندوویه‌تی".
