بەوێنە.. لە فڕۆکەخانەیەك گرتەی ڤیدیۆیی نەشیاو پەخش دەکرێت

"گرتە ڤیدیۆکان لەسەر شاشەی ریکلامەکان پەخش کراون"

فڕۆکەخانەی "سانتۆس دومۆنت" لە شاری ریۆ دی جانیرۆ
فڕۆکەخانەی "سانتۆس دومۆنت" لە شاری ریۆ دی جانیرۆ

K24 - هەولێر:

لە شاشەی تیڤیەکانی فڕۆکەخانەی "سانتۆس دومۆنت" لە شاری ریۆ دی جانیرۆ لە  بەڕازیل، چەند گرتە ڤیدیۆیەکی نەشیاو پەخش کران.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، لەکاتی هاککردنی دامەزراوەی ئاسمانی بەڕازیل ئەو شتە روویداوە و گەشتیارانی فڕۆکەخانەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی شاشەکانیان بڵاوکردوەتەوە و چەندین سەرنجی جیاوازی لەبارەوە درا.

کۆمپانیای "ئینفرا ئایرۆ" کە فڕۆکەخانەکە بەڕێوەدەبات، لە روونکردنەوەکەیدا رایگەیاند، هاککردنەکە کاریگەری لەسەر ئەو شاشانە هەبووە کە بۆ ریکلامەکان دانراون، نەک ئەوانەی بۆ پیشاندانی زانیاری دەربارەی گەشتەکان بەکاردەهێنرێن، چونکە بەرپرسیارێتی ئەم دووەمیان لە ئەستۆی کۆمپانیایەکی دیکەدایە.

ئاماژە بەوەش درا، ڕێوشوێنی گونجاو گیراوەتە بەر لە پۆلیسی فیدراڵی سکاڵایان تۆمار کردووە، هەروەها شاشەکان بە کوژاوەیی دەمێننەوە هەتا ئەوکاتەی کۆمپانیاکە گرەنتی سەلامەتیان دەدات.

فڕۆکەخانەی
فڕۆکەخانەی "سانتۆس دومۆنت" لە شاری ریۆ دی جانیرۆ