رووداوێكی دیکەی تەقەکردن لە ئەمەریکا روویدا

لەناو فێستیڤاڵێکدا تەقە کراوە و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

شوێنی رووداوەکە لە ئۆکلاهۆما، وێنە:  AP
شوێنی رووداوەکە لە ئۆکلاهۆما، وێنە: AP

K24 - هەولێر:

دەزگا ئەمنیەکانی ئەمەریکا دەستگیرکردنی کەسێکیان راگەیاند، ئەمەش دوای ئەوەی لە رووداوێكی تەقەکردندا کەسێك کوژرا و حەوتی دیکەش بریندار بوون.

بەگوێرەی هەواڵێکی وێبسایتی "abc NEWS"، ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە تەمەنی 26 ساڵە و رووداوی تەقەکردنەکە لە فێستیڤاڵیکدا لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما روویداوە.

دەزگا ئەمنیەکانی ئەو ویلایەتە رایانگەیاند، دادوەر فەرمانی فەرمانی دەستیرکردنی بۆ تۆمەتبار، سکایلەر بەکنێر دەرکردبوو، بەڵام ئەو چووەتە بنکەیەکی پۆلیس و خۆی بەدەستەوە داوە.

سکایلەر بەکنێر 26 ساڵ
سکایلەر بەکنێر 26 ساڵ، وێنە:  AP

لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، بریندارەکان کە باری تەندروستیان جێگیرە تەمەنیان لە نێوان 9 بۆ 56 ساڵاندایە و کوژراوەکە ژنێکی تەمەن 39 ساڵە.

بەگوێرەی قسەی شایەتحاڵەکانی رووداوەکە، تەقەکردنەکە لەدوای دەمەقاڵەیەکی توند لە نیوەی شەوی 29/30ـی ئایاری 2022 روویداوە.  

رووداوەکانی تەقەکردن لەماوەی ئەم مانگەدا روویان لە هەڵکشان کردووە و تەنیا لەم مانگەدا، زیاتر لە 32 کەس لە دوو رووداوی جیاوازی تەقەکردنی هەڕەمەکیدا لە ئەمەریکا کوژراون.