هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د
هێرشه‌كه له رێگه‌ی مووشه‌كه‌وه ئه‌نجامدراوه
K24-هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له رۆژئاوای ئه‌نبار.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له نزیك بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌هۆی هه‌نووكه‌یی هێرشه‌كه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستاش رانه‌گه‌یه‌ندراوه ئه‌م مووشه‌كانه له كوێوه ئاراسته كراون.
بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ده‌كه‌وێته سنووری پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق و تایبه‌ته به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پێشتریش چه‌ندین جار له رێگه‌ی هێرشی مووشه‌كی و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه ئه‌و بنكه سه‌ربازییه كراوه‌ته ئامانج و به‌رده‌وامیش په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه درێژكراوه، كه فه‌رمان له تاران وه‌رده‌گرن.