راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا بووه یه‌كه‌مین قوربانی یۆرۆ
له یه‌ككاتدا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا و یانه‌ی سیسكا مۆسكۆ بووه
فێدراسیۆنی تۆپی پێی رووسیا، هه‌ر دوای شكسته‌كه‌یان، لیۆنید سلۆتسكی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی رووسیا دوورخسته‌وه،
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی دوورخستنه‌وه‌ی لیۆنید سلۆتسكی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند دوای كرانه ده‌ره‌وه‌یان له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی یۆرۆی 2016.
سلۆتسكی كه به‌شێوه‌یه‌كی بێ به‌رامبه‌ر راهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌كرد له سێزده یاری سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كردووه و تیایدا شه‌ش سه‌ركه‌وتن و دوو یه‌كسان بوون و پێنج دۆڕانی تۆماركرد.
لیۆنید سلۆتسكی ته‌مه‌ن 45 ساڵان، له یه‌ككاتدا راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا و یانه‌ی سیسكا مۆسكۆش بووه، دوای ته‌نیا یه‌ك ساڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه.