سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعش ده‌ستگیر كرا
پێشتر داواكراو بووه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی نیشتیمانی كه‌ركوك ڕایگه‌یاند" توانیویانه سه‌ركرده‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعش له ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركوك ده‌ستگیر بكه‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی داعش كه‌سێكی مه‌ترسیداره و به‌پێی مادده‌ی (4) له یاسای تیرۆر داواكراو بووه،ڕۆژی دوو شه‌ممه هێزه‌كانیان به هاوكاری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركوك له ناوچه‌ی ڕێگای به‌غدا ده‌ستگیری بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو كه ئه‌و داواكراوه یه‌كێكه له مه‌ترسیدارتین سه‌ركرده‌كانی داعش،پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی پاش ده‌ستكه‌وتنی زانیاری وردی هه‌واڵگری به‌ڕێوه‌براوه و پاش ده‌ستگیركردنی ڕاده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌كان كراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی ده‌ستی پێكردووه.
به‌لام سه‌رچاوه‌كه ئاماده نه‌بوو ناو و پله و پۆستی له‌ناو داعش و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له ئه‌ستۆیدا بوو ئاشكرا بكات.