پۆلیسی هەولێر: رێگریمان لە گەنجێك كرد خۆی بسووتێنێت

"هاووڵاتییەكە رادەستی بنكەی پۆلیسی بەختیاری كرا"

ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵیدا خۆی بسووتێنێت
ئه‌و كه‌سه‌ی هه‌وڵیدا خۆی بسووتێنێت

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاشكرای ده‌كات، هێزەكانیان رێگرییان لە هاووڵاتییەكی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر هه‌وڵیدا خۆی بسووتێنێت.

بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، دوای ئاگاداركردنەوەیان له‌باره‌ی هه‌وڵی خۆسووتاندنی هاووڵاتییەكی رۆژهەڵاتی كوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە هەولێر و دەستبەجێ هێزەكانیان گەیشتوونەتە و شوێنەكە، وێڕای رێگریكردن لە خۆسووتاندنی دەستبەسەر كراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە هاووڵاتییەكە رادەستی بنكەی پۆلیسی بەختیاری كراوە.

Fly Erbil Advertisment