تۆمەتبارێك لە بازاڕی سلێمانی هەڕەشەی تەقاندنی نارنجۆکی کردووە

پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا

تۆمەتبارەکە و ئەو نارنجۆکەی کە دەستی بەسەرداگیراوە
تۆمەتبارەکە و ئەو نارنجۆکەی کە دەستی بەسەرداگیراوە

K24 - هەولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە هەرەشەی تەقاندنی نارنجۆكێكی كردبوو.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی سەرا ئاگادار كرایەوە كە وا تۆمەتبارێك لە ناوبازاڕی شاری سلێمانی نارنجۆكێكی پێیە و هەڕەشەی تەقاندنەوەی دەكات، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو تۆمەتبارەكە دەستگیركرا، دەستیشگیرا بەسەر ئەو نارنجۆكەدا كە بە تۆمەتبار بووە .

ئاماژە بەوەشدرا، تۆمەتبار (س ، أ ، ح لەدایكبووی 1985 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .