ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی سازدەکات

کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان و چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ ده‌خرێته‌ڕوو

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.. ئه‌رشیڤ
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویكرده‌وه‌، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه (5ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

به‌ گوێره‌ی كارنامه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌‌ ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنەڕوو:

-  پوختەی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤۆس.

-  کۆنووسی کۆتایی تیمی چاودێری دارایی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ.

-  راپۆرتێك سەبارەت بە دۆخی کەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی کوردستان.

-  رەشنووسی پڕۆژەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان - عێراق)