عەزیز گەردی کۆچی دوایی کرد
K24 - هەولێر:
ئەمڕۆ 6ـی حوزەیرانی 2022، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد، مامۆستا عەزیز گەردی لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا عەزیز گەردی ماوەیەکە بەهۆی ناجێگیری رەوشی تەندروستیەوە لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکدا بووە و ئەمڕۆ بەیەکجاری ماڵئاوایی لە خاک و نەتەوەکەی کرد.
هەر لە یەکەم ڕۆژی نەخۆشییەکەیەوە، مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پارێزگاری هەولێر و بەرپرسانی دیکەی راسپارد تا لەنزیکەوە ئاگاداری بن و هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ئەنجامبدرێت.
عەزیز گەردی، لە ساڵی 1947 لە بەحرکە لەدایکبووە، زیاد لە 36 کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هەروەها ماوەیەك لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە و لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە خزمەتێکی گەورەی زمانی کوردی کردووە.
جیا لە وەرگێڕان، مامۆستا عەزیز گەردی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی هەیە، لەوانە (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك، سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی).
شاکاری داغستانی من لە نووسینی رەسوڵ حەمزە تۆڤ وەرگێڕاوە کە ئەوەندە وەستایی تێدا کردووە هەر دەڵێی بە کوردی پاراو نوسراوە و ئەوەی خوێندویەتییەوە بۆ هەمیشە مێشکی داگیرکردووە.
عەزیز گەردی لە بواری پەروەردە و فێرکردنیشدا ڕۆڵێکی باڵای هەبوو، چەندین ساڵ لە قوتابخانەی ئامادەیی ڕزگاری و قوتابخانەکانی دیکەی شاری هەولێر وانەی گوتووەتەوە.
دوای تەواوکردنی خوێندنی زانکۆش لە بەشی کوردی کۆلێژی ئاداب لە هەولێر بووەتە وانەبێژ، بەڵام لەپێناو خۆ تەرخانکردن بۆ وەرگێڕان دەستیلەکارکێشاوەتەوە، تا ساڵی 1994 ماستەرنامە و ساڵی 1999 دکتۆراکەی بەدەست دەهێنێت.
ناوبراو زمانەکانی فارسی و عەرەبی و ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئیسپانی بە باشی دەزانی.
بهشێك له سهربردهی عهزیز گهردی له بهرگی سێیهمی ئیسكلۆپێدیای نووسهرانی ههولێر
عهزیز عهبدوڵڵا ئهحمهد
لەدایكبووی: 1948 - بەحركە - هەولێر
ئاستی خوێندن: قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە بەحركە - هەولێر، تەواوكردووە.
بهكالۆریۆس لهبهشی فهرهنسی زانكۆی موسڵ
ماستەر لە ئەدەبی كوردی
دكتۆرا لە ئەدەبی كوردی
دكتۆرای دووەم لە كۆلیژی زمانی زانكۆی كۆیە (2009)
ناونیشانی تێزەكەی(Romeo and Juliet and Mam and Zin) رۆمیۆ و جوولیەت و مەم و زین لێكۆڵینەوەیەكی بەراوردكارییە.
كارنامەی رۆشنبیری و ئەكادیمی:
* لە ساڵی: (1970)وە ئەندامی یەكێتیی نووسەرانی كوردە.
* لە ساڵی: (1976) ئەندامی ڕۆژنامەنووسانی عێراق بووە.
* لە ساڵی: (1984) ئەندامی كۆمەڵەی وەرگێڕان بووە.
* لە كۆلیژی ئادابی زانكۆی سەڵاحەدین مامۆستا بووە.
* سەرپەرشتی و ئەندامی هەڵسەنگاندنی چەندان نامەی ماستەر و تێزی دكتۆرا كردووە.
* پلەی زانستی پرۆفیسۆرە.
* ئێستا خانەنشینە و سەرقاڵی وەرگێڕانی كتێب و بەرهەمی تازەیە.
بەرهەم و چاپكراوەكانی:
- رەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی یەكەم، بە یارمەتی نەقابەی مامۆستایان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی دارالجاحظ، بەغدا، 1972، 104 لاپەڕە، قەبارە: (16×22)سم.
- ئەدەب و ڕەخنە، بە یارمەتیدانی بەڕێوەبەرێتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادث)، بەغداد، 1974، 125 لاپەڕە.
- رەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی دووەم، جوانكاری، وەزارەتی راگەیاندن - بەڕێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری كوردی - یاریدەی داوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی شارەوانی، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (203)، 1975، 104 لاپەڕە، نرخ: (400) فلس، قەبارە: (17×23)سم.
- بەلەگایف، سێ نیگار، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتی كۆڕی زانیاری كورد، چاپی یەكەم، چاپخانەی راپەڕین، سلێمانی، 1976، 63 لاپەڕە.
- بەشێك لە دیوانی میهری، ئامادەكردن، بە یارمەتی كۆڕی زانیاری كورد، چاپـی یــەكەم، چاپخانەی راپەڕین، سلێمانی، 1977، 94 لاپەڕە.
- ئارنۆلد بێنێت، چەشەی ئەدەبی، وەرگێڕان لە عەرەبییەوە، چاپی یەكەم، لە بڵاوكراوەكانی ئەمانەتی گشتیی ڕۆشنبیری و لاوانی ناوچەی ئۆتۆنۆمی: بەڕێوەبەرێتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الجامعە)، بەغدا، 1978، 108 لاپەڕە.
- ئەدەبی بەراوردكاری، لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاری، چاپی یەكەم، بەغداد، 1978، 159 لاپەڕە.
- ڕەوانبێژی لە ئەدەبی كوردیدا، بەرگی سێیەم، چاپی یەكەم، چاپخانەی كاكەی فەلاح، سلێمانی 1979، 89 لاپەڕە، قەبارە: (16×22)سم.
- ئەندرسن، بەرازەوان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 72 لاپەڕە.
- برایانی گریم، چیرۆكی بەر ئاگردان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای رۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغداد، 1979، 334 لاپەڕە.
- هانز ئەندرسن، قورینگ، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی پەیام، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادث)، بەغدا، 1979، 58 لاپەڕە.
- جوتیاڕێكی زیرەك، وەرگێڕان، بە یارمەتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خوێندنی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی (دار الحریة)، بەغدا، 1979، 16 لاپەڕە.
- رەسووڵ حەمزاتۆف، داغستانی من، بەرگی یەكەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی یەكێتیی نووسەرانی كورد، چاپی یەكەم، چاپخانەی (العلاء)، بەغدا، 1979، 366 لاپەڕە.
- ژیانی ئافرەتی كورد، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كۆڕی زانیاری، چاپی یەكەم، بەغدا، 1980، 436 لاپەڕە.
- چیرۆكەكانی ئیزۆپ-یان لەناو گیانداراندا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ئەمیندارێتی رۆشنبیری و لاوان، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادپ)، بەغدا، 1982، 240 لاپەڕە، نرخ: (750) فلس، قەبارە: (14,5×21,5)سم.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی یەكەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادث)، بەغداد، 1982، 104 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی دووەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادث)، بەغداد، 1982، 88 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی سێیەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی (الحوادث)، بەغداد، 1982، 72 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی چوارەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی حسام، بەغداد، 1983، 94 لاپەڕە.
- ئەدەبی بێگانان، بەشی پێنجەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، هاوبەش، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی حەیدەری- هەولێر، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئیرشاد، بەغداد، 1983.
- لووسی گارنێت، ئافرەتی كورد لە توركیا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ئیرشاد، بەغداد، 1983، 84 لاپەڕە.
- سێ تراژیدیای لۆركا، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، بە یارمەتیدانی ئەمیندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی سەلما، بەغدا، 1984، 197 لاپەڕە.
- هێنی هەرۆڵد هەنسن، كچانی كورد- گەشتێك لە ناو ئافرەتانی موسڵمان لە كوردستان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، بەغدا، 1984، 436 لاپەڕە، قەبارە: (17×24)سم.
- رەسووڵ حەمزاتۆف، داغستانی من، بەرگی دووەم، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم، بەغداد، 1985.
- برایانی گریم، چیرۆكی بەر ئاگردان، بەرگی دووەم، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن - دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی دار الجماهیر للصحافە، بەغدا، 1986، 205 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.
- پەخشانی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی فێركردنی باڵا و لێكۆڵینەوەی زانستی - زانكۆی سەڵاحەدین- كۆلێژی ئەدەبیات- بەشی كوردی، چاپی یەكەم، چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1987، 116 لاپەڕە، قەبارە: (16×21)سم.
- سەمەدی بهرەنگی و بهروز دهقانی، شازادەی حەڵوافرۆش، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، بە یارمەتیدانی ئەمیندارێتی گشتی رۆشنبیری و لاوان چاپكراوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی زەمان، بەغدا، 1988، 288 لاپەڕە، قەبارە: (16,5×23,5)سم.
- سەروا، لێكۆڵینەوەیەكی شیكاری بەراوردە لە شیعری كوردیدا، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، چاپی یەكەم، چاپخانەی زانكۆی سەڵاحەدین، هەولێر، 1998.
- یەك چیای گەوهەر، كۆمەڵە چیرۆكێكی ئەفسانەی گەلان، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای رۆشنبیری و بلاوكردنەوەی كوردی، زنجیرەی: (321)، چاپی یەكەم، چاپخانەی (دار الحریە للگباعە)، بەغداد، 1999، 170 لاپەڕە.
- خشتەكانی شمشارە، چاپی یەكەم، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، هەولێر، 1999.
- كێشی شیعری كلاسیكیی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی ڕۆشنبیری، هەولێر، 1999، 350 لاپەڕە، نرخ: (20) دینارە، قەبارە: (16×23)سم.
- ئا: تاكێشی ناكانۆ و ناوۆشی كورییاما، ئێمە ئەم شیعرانەمان نووسیوە، كۆمەڵە شیعڕێكی منداڵە هزر بێ هێزەكانی ژاپۆنە، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی ئەدەبی و ڕووناكبیری گەلاوێژ، چاپی یەكەم، چاپخانە و ئۆفسێتی داناز، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (19)، 1999، 117 لاپەڕە، قەبارە: (14×19,5)سم.
- چیرۆكەكانی كریلۆڤ، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یەكەم، هەولێر، 2000.
- گوند و شارۆچكە كوردییەكان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بزاڤی ڕۆشنبیرانی نوێخواز، چاپی یەكەم، هەولێر، 2000.
- ئا. م. ب. ، ئەفسانەی كوردی، وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2000.
- جێمس ئۆلدرج، گاڵتە بە چەك، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوەی ئاراس، چاپی یەكەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (159)، 2000، 365 لاپەڕە.
- لۆركا، زەماوەندی خوێن، شانۆگەری، وەرگێڕان لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری، بەڕێوەبەرێتیی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2002.
- ڕابەری كێشی شیعری كلاسیكی كوردی، لێكۆڵینەوەی ئەدەبی، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرێتی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی دێكان، سلێمانی، 2003، 790 لاپەڕە.
- ئەلیزابیپ لایارد، خاكەكە ماچ بكە، ڕۆمان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ئەفسانەی رازی كوردی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2003.
- ئەرەستۆ، هونەری شیعر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پێشەكی و پەراوێز، لە بڵاوكراوەكانی خانەی چاپ و پەخشی ڕێنما، چاپی یەكەم، چاپخانەی گەنج، سلێمانی، 2004، 212 لاپەڕە، قەبارە: (14,5×20)سم.
- ئەفسانەی لوڕی: ئەفسانەی لوڕی و بەختیاری و شوشتەری، كۆكردنەوەی داریوشی ڕەحمانیان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 331 لاپەڕە.
- تۆفیق وەهبی، كورد و زمانی كوردی، وەرگێڕان، كتێبی گیرفان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2005.
- میشێل لیزینبێرگ، كاریگەری گۆرانی لەسەر كوردیی ناوەڕاست، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، كتێبی گیرفان، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 108 لاپەڕە، قەبارە: (11×17)سم.
- سەدرەدین عەینی، چەند لاپەڕەیەك لە سەربوردەی خۆم، ژیاننامە، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2004، 157 لاپەڕە، نرخ: (1,500) دینار، قەبارە: (14,5×20,5)سم.
- ئی. ئار لیچ، رەوشی ئابووری و كۆمەڵایەتی كوردی ڕەواندز، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە -بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، سلێمانی، 2005.
- چارلز دونینگ، ئەفسانەی ئەرمەنی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی 2006.
- محەمەدی قازی، زارا (عەشقی شوان)، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بیر و هوشیاری (ی.ن.ك)، چاپی یەكەم، چاپخانە: دەزگای چاپ و پەخشی حەمدی، سلێمانی، 2007.
- درەختی چل داستان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، چاپخانەی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2007، 330 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار، قەبارە: (16×22,5)سم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، قەڵەم قامیش، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی بنكەی رۆشنبیری شەهید، ژمارە: (24)، چاپی یەكەم، چاپخانەی بینایی، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (956)، 2007، 106 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15×20,5)سم.
- دیوانی عـاصی، ئـامادەكردن و پێشەكی و فـەرهەنگۆكی بۆ نووسیوە، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، هەولێر، 2008، 487 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.
- دنكە هەنار، كۆمەڵە ئەفسانەیەكی ئازەربێجانییە، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپخانەی تیشك، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008، 487 لاپەڕە، قەبارە: (16×23,5)سم.
- ئەحمەد ئازەر ئەفشار، داستانی حوسێنی كورد و چەند هەقایەتێكی تر، ئەفسانە، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (2200)، 2008، 384 لاپەڕە، نرخ: (4,500) دینار.
- ئەفسانەی هەنگاری، چیرۆك، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرێتی ڕۆژنامەنووسی و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008.
- ئۆردیخانی جەلیل و جەلیلەی جەلیل، ئەفسانەی كوردان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی رۆشنبیری-خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2010.
- ئەفسانەی چینی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 127 لاپەڕە، نرخ: (2,500) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- ویلیام ترۆبریج لارند، ئەفسانەی پێست سوورەكانی ئەمریكا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (1056)، 2011، 157 لاپەڕە، نرخ: (2,500) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- شێخی سەعدی، گوڵستان، وەرگێڕانی: مەلا مستەفا عاصی، ئامادەكردن و پێشەكی و فەرهەنگۆك: عەزیز گەردی، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و ڕاگەیاندن، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (576)، 2011، چاپی دووەم، 2019، 618 لاپەڕە، نرخ: (12) هەزار دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، وەرزی نان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 104 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ئاشوورا، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 114 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- سەمەدی بهرەنگی، تەلخوون، هەقایەت و ئەفسانە، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2011، 109 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- ئۆریانا ڤالاچی، ژیان و جەنگ و هیچی تر، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2008.
- ئۆریانا ڤالاچی، پیاوێك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2011.
- ئۆریانا ڤالاچی، ئافرەت - رەگەزی بێكەلك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2012.
- ئۆریانا ڤالاچی، پەنەلۆپە لە جەنگدا، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆژنامەنووسی و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، زنجیرە: (385)، چاپی یەكەم، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1868)، 2012، 410 لاپەڕە، نرخ: (3,500) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، تووشای باڵندەی سەیرو سەمەرەی زاگرۆس، چاپی یەكەم، هەولێر، 2011.
- مەنسوور یاقووتی، كرمانج، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2011.
- مەنسوور یاقووتی، ئەفسانەی لادێنشینانی كورد، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، هەولێر، 2011، 148 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (15,5×21,5)سم.
- مەنسوور یاقووتی، چرایەك لەسەر مادیان كۆ، ڕۆمان، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی بەڕێوەبەریتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، چاپی یەكەم، سلێمانی، 2012.
- نەب نەنستاس ماری كەرمەلی، هەقایەتی بەغدایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، نرخ: (6,000) دینار.
- هەقایەتی كوردی، هەڵبژاردن و وەرگێڕانی بۆ فەڕەنسی: جۆیس بلۆ، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لــەسـەر ئـەركی وەرگێڕ، چاپـی یـەكـەم، هـەولێر، ژمارەی سپاردن: (382)، 2012، 148 لاپـەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (16,5×24)سم.
- هەقایەتی كوردەواری: 1 (سێ دەرمان)، كۆكردنەوە و ئامادەكردن، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، 302 لاپەڕە، نرخ: (6,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- ئیشك سوكان، ئەفسانەی ئەستەنبۆڵی، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، 248 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- بەربارا ك وۆكەر، ئەفسانەی توركیایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2012، نرخ: (4,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- فیلیسیان شالی، ئەفسانەی ژاپۆنی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی چـاپ و بڵاوكردنــەوەی ئاوێر، ژمارە: (81)، چاپـی یـەكـەم، چاپخانــەی ڕۆژهـــەڵات، هـــەولێر، 2012، 262 لاپـــەڕە، نــرخ: (4,500) دینار.
- بەربارە لیۆنی پیكارد، ئەفسانەی ئەلمانی، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (93)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (397)، 2012، 208 لاپەڕە، نرخ: (5,000) دینار.
- ل پ سەتن ئیلوێل: كۆكردنەوە، هەقایەتەكانی مەشدی گەلین خانم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری - بەڕێوەبەرایەتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرایەتی خانەی وەرگێڕان، چاپی یەكەم، چاپخانەی روون، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1873)، 2013، 888 لاپەڕە.
- پێرل س بەك، نامەیەك لە پەكینەوە، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2013.
- ئەلكساندەر ئاڤاناسیێڤ، بووكۆكەی قسەكەر، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەسەر ئەركی وەرگێڕ، چاپی یەكەم، چاپخانەی ماردین، هەولێر، 2013، 102 لاپەڕە، نرخ: (2,000) دینار، قەبارە: (16,5×24)سم.
- یەڤگینی یەڤتوشینكۆ، بەركوتێكی ژیانم (ژیان و چەپكە شیعرێكی هەڵبژاردە)، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان - بەڕێوەبەرێتی گشتیی راگەیاندن و چاپ و بڵاوكردنەوە - بەڕێوەبەرێتی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی، چاپی یەكەم، چاپخانەی لەریا، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1309)، 2013، 270 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار، قەبارە: (A5).
- كێشناسیی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای نارین بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، بێروت، ژمارەی سپاردن: (1763 - 2013)، 2014، 344 لاپەڕە.
- ئەلفۆنس دۆدێ، قوتیل، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فەڕەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (147)، چاپی یەكەم، چاپخانــەی ڕۆژهـــەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (2544-2013)، 2014، 382 لاپەڕە، نرخ: (7,500) دینار، قەبارە: (17×24)سم.
- عەزیز نەسین، قۆڵبڕ، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014.
- ئیزاك بێشڤیس سینگەر، گێلەكانی چێلم و مێژوویان، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی غەزەلنووس، چاپی یەكەم، سلێمانی، 57 لاپەڕە.
- مەنسوور یاقووتی، لاوەچ، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014، نرخ: (3,000) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، بیرەوەرییەكانی مامۆستایەك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی نارین بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2014، 104 لاپەڕە.
- تۆلستۆی، حاجی موراد، ڕۆمان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2014، نرخ: (5,000) دینار.
- ئۆریانا ڤالاچی، نامەیەك بۆ ئەو كۆرپە نێرینەیەی كە هەرگیز لەدایك نەبوو، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لەبڵاوكراوەكانی خانەی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2014، نرخ: (4,000) دینار.
- ئۆریانا ڤالاچی، حەفت گفتوگۆ، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (6,000) دینار.
- پوشكین، كچەكەی فەرماندە، رۆمان، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چـاپ و بڵاوكردنـەوە، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـەی ڕۆژهـەڵات، هـەولێر، 2015، 203 لاپـەڕە، نرخ: (5,000) دینار.
- ئارتەر مانوێب كریستن سەن، ئەفسانەی ئێرانی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.
- جۆرج فرۆنڤال، هەقایەت و ئەفسانەی كەنەدایی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (176)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (221)، 2014، 224 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.
- جۆرج فرۆنڤال، هەقایەت و ئەفسانەی فیرعەونی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (243)، 2015، 136 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.
- ئەفسانەی هیندی، ئامادەكردن و وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهـــــەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (6,000) دینار.
- ئەفسانەی مازەندەرانی و توركمەن سەحرایی، وەرگێڕان، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.
- د. بەدیع محەمەد جومعە، شا عەباسی گەورە: (1588 - 1629) ترس لە مردن: حەقیقەت یان خەیاڵ، وەرگێڕان، لەبڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، 2015، نرخ: (8,000) دینار.
- كۆمەڵێََََََ نووسەر، جۆلای ئازا، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، 2015، 94 لاپەڕە، نرخ: (3,000) دینار.
- هەندێ بەستەی كوردی، فۆلكلۆر، كۆكردنەوە و ئامادەكردن، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارەی بڵاوكراوە: (270)، چاپی یەكەم، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (672)، 2015، 170 لاپەڕە، نرخ: (4,000) دینار.
- دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی یەكەم - دۆزەخ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 510 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.
- دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی دووەم - بەرزەك، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 475 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.
- دانتی ئەلیگیێری، كۆمیدیا، بەرگی سێهەم - بەهەشت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزی و پەراوێز و بەراوردی لەگەڵ چەند زمانێكی تردا، داستان، لە بڵاوكراوەكانی زنجیرە كتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سـەردەم، چاپـی یـەكـەم، چاپخانـە: تـاران، سلێمانـی، 2015، 497 لاپـەڕە، نرخ: (30,000) بـۆ هـەر سێ بەرگ.
- چرای دڵان، چەند بەسەرهاتێكی پێغەمبەر و پیاوچاكانە لەگەڵ چەند رووداو و باسێكی ئایینی تر، ئامادەكردن و پێشەكی و فەرهەنگۆكی: عەزیز گەردی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (765-2015)، 2016، 208 لاپەڕە.
- فەرهەنگی كێشناسی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (552-2015)، 2016، 224 لاپەڕە.
- مەنسوور یاقووتی، پیاوانی بەیانی، كورتە چیڕۆك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (619)، 2016، 135 لاپەڕە، نرخ: (4.000) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، ماینی چل جوانوو، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (620)، 2016، 368 لاپەڕە، قەبارە: (15×21,5)سم، نرخ: (7.000) دینار.
- مەنسوور یاقووتی، لەگەڵ منداڵانی گوندەكەمدا، كۆمەڵە چیرۆك، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی فێربوون بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (621)، 2016، 119 لاپەڕە، نرخ: (3.000) دینار.
- فەرهەنگی مەم و زینی خانی، لە بڵاوكراوەكانی دەزگای چاپ و پەخشی نارین، چاپی یەكەم، هەولێر.
- هەندێ چیڕۆكی ئیزۆپ، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لەسەر ئەركی رێدار سابیر، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2017، 110 لاپەڕە.
- هێنری ئەلیك، مەسەلەكە، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، ژمارە: (50)، چاپی یەكەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (149)، 2017، 101 لاپەڕە، نرخ: (3.000) دینار.
- تۆلستۆی، خەڵك بە چی دەژی، چیرۆك، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (150)، 2017، 205 لاپەڕە، نرخ: (5.000) دینار.
- (Aziz Gardi, Romeo and Juliet and Mam and Zin Acomparative Study) لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی كامبریج، چاپی یەكەم، هەولێر، 2017، 152 لاپەڕە، نرخ: (5.000) دینار.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، سلوولی 18، رۆمان، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ساڵانی هەورین: رۆژانی خەو و هوشیاری، بەرگی یەكەم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، سلێمانی، چاپی یەكەم.
- عەلی ئەشرەف دەروێشیان، ساڵانی هەورین: رۆژانی خەو و هوشیاری، بەرگی دووەم، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، سلێمانی.
- كێشناسی كوردی، لە بڵاوكراوەكانی كتێبخانەی ئارام-رانیە، چاپی یــەكـەم، هەولێر.
- تۆلستۆی، خوا و شەیتان، وەرگێڕان، چاپی یەكەم.
- تۆلستۆی، بەرنامەی خوێندن: چوار كتێبی بەرنامەی خوێندنی تایبەتی، وەرگێڕان، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارە: (471)، چاپی یەكەم، هەولێر، 2018، نرخ: (7,000) دینار.
- فلادیمیر هەڵپاچ، قەننە (سێ شەو): هەقایەت و ئەفسانەی هیندییە ئەمریكییەكان، ئامادەكردنی: ڤلادیمیر هەلپاچ، وەرگێڕان، چاپی یەكەم.
- ئۆریانا ڤالاچی، ژیان و جەنگ و هیچی تر، چاپی یەكەم.
- ولیەم شەكسپیر، رۆمیۆ و جولێت، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، چاپی یەكەم.
- كێشی شیعری شێخ رەزای تاڵەبانی، رەخنە و لێكۆڵینەوە، چاپی یەكەم.
- زەكەریا تامر، پڵنگ لە رۆژی دەیەمدا، كۆمەڵە چیڕۆك، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، چاپی یەكەم.
- سلێمان سایغ، یەزداندوخت: خانمی خانەدانی هەولێری، رۆمانی مێژوویی، لە بڵاوكراوەكانی نووسینگەی تەفسیر بۆ بڵاوكردنەوە و راگەیاندن، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (118)، 2018، 650 لاپەڕە، قەبارە: (17×24)سم.
- كۆنستانتین ڤێرجیل گیۆرگیو، ئەو پیاوەی بە تەنیا سەفەری كرد، رۆمان، وەرگێڕانی لە فەرەنسییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (223)، 2019، 442 لاپەڕە، نرخ: (8.500) دینار.
- زەكەریا تامر، بەرسیلە، وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی رۆشنبیریی ئەدیبان، چاپی یەكەم، سلێمانی، ژمارەی سپاردن: (1990)، 2019، 177 لاپەڕە.
- جۆناتان سویفت، گەشتەكانی گالیڤەر، وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە، لە بڵاوكراوەكانی ناوەندی ئاوێر بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، ژمارەی بڵاوكراوە: (501)، چاپی یەكەم، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (224)، 2019، 590 لاپەڕە، نرخ: (9.000) دینار.
- عەزیز نەسین، ئای لە ئێمەی كەر، وەرگێڕانی لە فارسییەوە، چاپی یەكەم،چاپخانەی هێڤی، هەولێر، ژمارەی سپاردن: (621)، 2021، 156 لاپەڕە، نرخ: (3.500) دینار.
- چەندان وتار و بابەت و كاری وەرگێڕانی دانسقەی لە چەندان زمان كردۆتە كوردی و لە رۆژنامە و گۆڤارەكاندا بڵاوی كردووهتهوه.