کەشناسی: باران دەبارێت
پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ کەشوهەوا
K24 – هەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی پلەی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزێت و لە هەندێک ناوچەش ئەگەری تاوە باران هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینیەکانی بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیاند و بەگوێرەی پێشبینیەکان، ئەمڕۆ ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان پەڵە هەور بۆ نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان هەندێک کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت، لەگەڵ ئەگەری تاوە بارانی کورت خایەنی پچر پچر لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور و خۆرهەڵاتی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان، لە ناوچەکانی باشووری هەرێم بەهۆی خێرایی با ئەگەر بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە.
کەشناسی راشیگەیاندووە، خێرایی با مام ناوەند (20-30 ) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، هەندێ کات ئەگەری چالاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کیلۆمەتر، ئاراستەی گۆڕاو دەبێت، مەودای بینین لەنێوان 6 بۆ 7 کیلۆمەتر دەبێت، سەبارەت بە پلەکانی گەرما بە (1-2) پلەی سیلیزی کەمتر دەبێت لەگەڵ تۆمارەکانی دوێنێ.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا، لە کاتەکانی پاشنیوەڕۆ، لە ناوچەکانی گەرمیان ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک هەیە، لە باشووری شاری کەرکووک کاریگەری زیاتر دەبێت.