سه‌رۆكی یانه‌یه‌ك، به‌ڵێنی كڕینی مێسی داوه
ئیدواردۆ بێرمودیز، سه‌رۆكی یانه‌ی نیوز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینا له نوێترین لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هیوایه‌كی زۆری هه‌یه كه ده‌توانێت مێسی بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
مێسی ته‌مه‌ن 28 ساڵان، به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه رۆژێك بۆ خولی تۆپی پێی ئارجێنتینا ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م سه‌رۆكه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌م یانه‌یه‌ی له داهاتوودا مێسی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه یانه‌ی نیوز ئۆڵد بۆیزی ئارجێنتینایه، چونكه ئه‌و له نێوان ساڵانی 1994 ـ 2000 له‌م یانه‌یه فێری سه‌ره‌تاكانی تۆپی پێ بووه.
ئیدواردۆ بێرمودیز، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: خه‌ونی من به‌رده‌وام گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بووه، له 3 تا 4 ساڵی داهاتووش ئه‌م قسانه‌ی خۆم به كردار ده‌سه‌لمێنم و گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ یانه‌كه‌ی پێشووی كه نیوز ئۆڵد بۆیزه راده‌گه‌یه‌نم.
مێسی له هاوینی 2004 كاتێك ته‌مه‌نی 16 ساڵ‌بوو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه هاته ئیسپانیا و یانه‌ی بارسێلۆناش ئه‌م یاریزانه‌ی له‌خۆگرت و پاڵپشتی كرد له سه‌رجه‌م چاره‌سه‌ره پزیشكییه‌كان و دواتر له ئه‌كادیمیای لاماسیای تایبه‌ت به پێگه‌یاندنی یاریزانانی بارسێلۆنا پێگه‌یشت و هه‌ر له‌م یانه‌ش 5 نازناوی باڵۆن دۆری بردۆته‌وه، ئه‌گه‌ر نازناوی كۆپا ئامێریكا بباته‌وه ره‌نگه بۆ شه‌شه‌مین جار ببێته باشترین یاریزانی جیهان.