وەزیری کارەبا: چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن

سوتەمەنی بۆ چەند یەکەیەکی کارەبا دابین دەکەن

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا

K24 - هەولێر

وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، لە کۆتایی ئەم مانگەدا چەند یەکەکی کارەبا بە گەڕ دەخەن و سوتەمەنیان بۆ دابین دەکەن.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاری دا، بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا کە بۆ 4250 مێگاوات، چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ بخرێن.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئاستی ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 3000 مێگاواتە، بۆ ئەم مەبەستە، لە کۆتایی ئەم مانگە، سوتەمەنی بۆ  چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین دەکرێت.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتی کارەبا

 

Fly Erbil Advertisment