به‌غدا له‌ رووى ئيدارييه‌وه‌ ته‌نگ به‌ كوردى كه‌ركووك هه‌ڵده‌چنێت

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا دەڵێت ناتوانن بەتەنیا بەر بەلێشاوی بەغدا بگرن.

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f7ef87f4-a7b6-47f8-aca6-ea39f0945c93/dwrxstneweykwrd.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

یەکێک لە ھەوڵەکانی بەغدا لە دوای ساڵی 2003ەوە لاوازکردنی پێگەی کورد بووە لە داموودەزگاکانی کەرکووک, دەزگا ئەمنییەکان بەنموونە، کە ھەوڵدراوە بەرپرسانی کورد لەو دەزگایانە دووربخاتەوە و عەرەب یان تورکمان لە شوێنەکانییان دابنێت, ئەگەرچی لە لایەن ئیدارەی کەرکوکەوە ھەوڵدراوە رێگە لەو ھەنگاوەی بەغدا بگیرێت، بەڵام سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگا دەڵێت ناتوانن بەتەنیا بەر بەلێشاوی بەغدا بگرن, شارەزایەکی ئەمنیش حزبە کوردییەکان تۆمەتباردەکات بەوەی بەھۆی ململانێکانی ئەوانەوە بەغدا توانیوییەتی زیان بەکورد بگەیێنێت. 

بە پێی زانییارییەکانی کوردستان 24 , ھەریەک لە عەمید سەرحەد قادر بەڕێوبەری پۆلیسی قەزاوناحییەکانی کەرکوک و عەمید کاوە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆچکەی داقووق و عەمید یادگار بەرێوەبەری ئەکادیمییای پۆلیسی کەرکوک ھەوڵ دەدرێت لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە خانە نشین بکرێن.

ئەگەرچی دەزگا ئەمنییەکانی کەرکوک لێدوان لەسەر ئەم بابەتە نادەن، بەڵام بەفەرمی تائێستا رەتییان نەکردووه‌تەوە.

لەبەرامبەر ئەو هه‌وڵه‌ى به‌غدادا شارەزایەکی بواری ئەمنی پێی وایە حکوومەتی ناوەندی بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کار لەسەر ئەوە دەکات دەزگا ئەمنییەکان قۆرخ بکات, ھۆشداریش دەدات لەوەی ئەگەر ھاتوو سنوورێک بۆ ئەو ھەوڵانە دانەنرێن ئەوە لە داھاتوو کورد دەسەڵاتی ئەمنی لەکەرکوک لە دەستدەدات.