کوڕێکی 15 ساڵ لەکاتی بەرگریکردن لە دایکی بە چەقۆ دەکوژرێت

"منداڵێکی دڵ پاک و راستگۆ بوو، ئەو پاڵەوانی خێزانەکەمانە"

جاکوب شیمانسکی (15 ساڵ)
جاکوب شیمانسکی (15 ساڵ)

K24 – هەولێر:

کوڕێکی تەمەن 15 ساڵان لە شاری مانچستەر، دوای ئەوەی کەسێك هێرش دەکاتە سەر ماڵەکەیان و پەلاماری خێزانەکەی دەدات، لەکاتی بەرگریکردن لە دایکی بە چەقۆی هێرشبەرەکە بریندار دەکرێت و دواتر لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکانیەوە گیان لەدەست دەدات.

بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "زە سەن"، جاکوب شیمانسکی، قوتابیەکی 15 ساڵی دانیشتووی شاری مانچستەری بەریتانیا بووە و لەکاتی بەرگریکردن لە دایکی "کاترزینا باستێک" بە چەقۆی هێرشبەرەکەی بە سەختی بریندار دەکرێت، دواتر بە زوویی دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە، بەڵام دوای کاتژمێرێک مانەوە لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات.

جاکوب و دایکی
جاکوب و دایکی

پاش چەند کاتژمێرێک لە رووداوەکە، پۆلیس دەستگیرکردنی گومانلێکراوێکی راگەیاند کە پیاوێکی تەمەن 44 ساڵ بوو، لێکۆڵەرانی کەیسەکە لەو بارەیەوە وتیان "جاکوب و دایکی گومانلێکراوەکە دەناسن".

شوێنی رووداوەکە
شوێنی رووداوەکە

جگە لە جاکوب، دایکیشی بە چەقۆ بریندار کراوە و لە نەخۆشخانەیە، بەڵام دۆخی تەندروستی جێگیرە.

خێزانی جاکوب لە لێدوانێکدا لەبارەی کوڕەکەیانەوە گوتیان، "ئەو منداڵێکی دڵ پاک و راستگۆ بوو، یارمەتی چەندین کەسی داوە، ئەو پاڵەوانی خێزانەکەمانە".