بۆ یەکەمجار لەم زانکۆیە.. وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەك پۆست رادەگەیەنێت

هەر کەسێک مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هەولێر:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ یەکەمجار ژمارەیەك پۆستی لە زانکۆی سەڵاحەدین راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، هەر کەسێک مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە، لە چوارچێوەى رێنماییەکاندا 19 پۆست لە (زانکۆى سه‌ڵاحەدین) بۆ جارى یەکەم رادەگەیه‌نێت، هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت.

 

پۆستەکان:

1) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی

2) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا

3) یاریدەدەری سەرۆکی زاکۆ بۆ کاروباری قوتابیان

4) ڕاگرى کۆلێژى زانست

5) ڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری

6) ڕاگری کۆلێژی زمان

7) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئەندازیاریە کشتوکاڵیەکان

8) ڕاگری کۆلێژی بەڕێوەبردن و ئابووری

9) ڕاگری کۆلێژی پەروەردە

10) ڕاگری کۆلێژی یاسا

11) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشیەکان

12) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی

13) ڕاگری کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان

14) ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکان

15) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی شەقڵاوە

16) ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی مەخموور

17) ڕاگری کۆلێژی زانستە سیاسیەکان

18) ڕاگری کۆلێژی ڤێتێرنەری

19) بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری توێژینەوە

مەرجەکان:

- هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.

- نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.

- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

- ڕاگری کۆلێژی ڤێتێرنەری پێویستە بەکالۆریۆسی لە ڤێتێرنەری هەبێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.

هەروەها زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.

ئاماژە بەوەش دراوە، دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى ( 23ی حوزه‌یرانی 2022) ڕۆژى (چوار شەممە) دەبێت، هاوکات پێویستە پوختەى راژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت.

هەر کەسێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.

Fly Erbil Advertisment