گاریس به‌یل و ریال مه‌درید رێككه‌وتنی ته‌مه‌ن واژۆ ده‌كه‌ن
یانەی ریال مەدریدی ئەسپانیا لە ئێستاوە خۆی بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستی ھێرشبەری وێڵزی یانەكەی گارس به‌یل ئامادە ده‌كات.
ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت پێشكۆتایی ھاتنی یارییەكانی یۆرۆی 2016ـی فەرەنسا، گرێبه‌سته‌كه‌ی گاریس به‌یل تا دوای مۆندیالی 2022 درووژ بكاته‌وه.
بە گوێرەی ھەواڵێكی رۆژنامەی دیلی مەیلی بەریتانیا كە لەچاپی ئەمرۆی داھاتووە، ئاماژە بەوە دەكات كە دوای ئەو ئاستەبەرزەی كە یاریزانەكە لەگەڵ ھەڵبژاردەی وڵاتەكەی پێشكەشی دەكات، وای لە پەرپرسانی یانەی شاھانە كردووە، كە بۆ ماوەیەكی درێژ ئەم یاریزانە وێلزیە لە ریزی یانەكە بەھێڵنەوە، بۆئەم مەبەستەش گرێبه‌ستێكی نوێیان پێشكه‌ش كردووه تێیدا دوایان لێ كردووه ته‌مه‌نی یاریكردنی له یانه‌ی ریال مه‌درید به‌سه‌ر ببات.
گاریس به‌یل، له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له یۆرۆی 2013 له كۆی 3 یاریی به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌كانی رووسیا، ئینگلاند و سلۆڤاكیا 3 گۆڵی تۆمار كردووه.
گاریس به‌یل پێشتر له بڕی 85 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مێرنگی مه‌درید كرد، له‌م ماوه‌یه‌دا 2 نازناوی چامپیۆنز لیگی له‌گه‌ڵ یانه شاهانه‌كه بردۆته‌وه.