ئاوی سلێمانی لە تێست دەرچوو
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی: سەرچاوەکانی ئاو پاکن و دوورن لە هەموو کێشەیەک

K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، ئاوی سلێمانی لە هەموو تێستە ئەنجام دراوەکانی تەندروستی بۆ پڕۆژەکانی دوکانی یەک و دوو و سەرچنار، تانکیەکان، بەکارهێنەران(consumers)، پاکن و دوورن لە هەموو کێشەیەک.
لە راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی ئاوی سلێمانیدا هاتووە، لە کۆبونەوەی پارێزگاری سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی رووبەڕووبونەوەی پەتای کۆلێرا، بەخۆشحاڵیەوە ئاوی سلێمانی دوورە لە هۆکارەکانی تووش بوون بەم پەتایە و لە هەموو تێستە ئەنجام دراوەکانی تەندروستی بۆ پڕۆژەکانی دوکانی یەک و دوو و سەرچنار، تانکیەکان، بەکارهێنەران(consumers) ، پاکن و دوورن لە هەموو کێشەیەک، کە ئاماژەی پێدرا لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بە ئامادەبوونی نوێنەری (WHO).
دوێنێ یەك شەممە 19ـی حوزەیران، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌م ره‌وشه‌ی لێره درووست بووه، مه‌ترسییه له‌سه‌ر ته‌ندرووستیی گشتیی.
به گوێره‌ی زانیاری ته‌ندرووستیی سلێمانی، تا دوێنێ 56 حاڵه‌تی كۆلێرا له سلێمانی تۆمار كراون، له‌و ژماره‌یهش 10 حاڵه‌تیان له تاقیگه‌كانی ناوه‌ندیی عێراق له به‌غدا پشتڕاستكراونه‌ته‌وه.
هەر دوێنێ له دوو نووسراوی جیاوازدا، كه یه‌كێكیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار كراوه و ئه‌وی دیكه‌یان ئاراسته‌ی پارێزگاكان و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی هه‌رێمی كوردستان كراوه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی كۆلێرا، ژماره‌یه‌ك رێنمایی خستووه‌ته روو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوایكردووه، كۆمه‌ڵێك رێكاری تایبه‌ت بگیرێنه‌به‌ر.
له نووسراوه‌كه‌یدا بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی، كه واژووی سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی به‌سه‌ره‌وه‌یه، داوا كراوه، رێگری له هه‌موو ئه‌و چالاكیانه بكرێت، كه ده‌بنه هۆی بڵابوونه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه، به‌تایبه‌ت دابه‌شكردنی ئاوی تانكه‌ر بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كێشه‌ی ئاویان هه‌یه.
هه‌روه‌ها جه‌خت له قه‌ده‌غه‌كردنی زیاده‌ڕۆیی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان كراوه، له‌وانه‌ش عاره‌بانه و كۆشكی نایاسایی و ئه‌وانه‌ی مه‌رجی ته‌ندروستی په‌یڕه‌و ناكه‌ن و رێگه‌پێدراو نین.
هه‌روه‌ها داواكراوه، رێگری له ئاودانی شینایی به ئاوی پیس بكرێت، چونكه ده‌بێته هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی سكچوون و رشانه‌وه.