ژه‌نه‌ڕاڵ فلیپس: شانازی به قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م
"پێشكه‌وتنه‌كانی چاكسازی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ده‌ستخۆشییه"

K24 - هەولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرای كرد، له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌ڕاڵ فلیپس تاووتوێی پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ 20ـی حوزەیرانی 2022، ژه‌نه‌ڕاڵ كه‌یت فلیپس، به‌رپرسی باڵای به‌رگری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا، به‌بۆنه‌ی كۆتایی هاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی، سه‌ردانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كرد و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه و سه‌ربه‌ست له‌زگین بریكاری وه‌زاره‌ت ، پێشوازی لێكرا.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له دیدارێكدا ژه‌نه‌ڕاڵ فلیپس رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی كاركردن له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌دا، كاری گه‌وره و به‌رهه‌مدار به‌ئه‌نجام گه‌یه‌شتووه.
ژه‌نه‌ڕاڵ فلیپس گوتی: "شانازی به قاره‌مانێتی پێشمه‌رگه ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ پڕۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تدا ده‌خوازم".
وه‌زیری پێشمه‌رگه، سوپاسی ئه‌رك و رۆڵی به‌رپرسی باڵای به‌رگری له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد، كه رۆڵی كاریگه‌ر و به‌رچاویان له پێشخستن و پێشكه‌وتنی پێشمه‌رگه‌دا هه‌بووه، ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه به‌رده‌وامه‌كانی، (هه‌روه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه).
