سزای له سێداره‌دان بۆ 7 تاوانباری كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌رده‌م پارێزگای هه‌ولێر ده‌ركرا
ناوه‌كانییان له كوردستان 24 بخوێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر بڕیاری له سێداره‌دان بۆ (7) تاوانباری کرده‌وه خۆکوژییه‌که‌ی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد.
ئه‌مڕۆ رێکكه‌وتی 22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆ 2016، دادگای تاوانی دووی هه‌ولێر بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ (7) تاوانبار و بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ (5) تاوانباری کرده‌وه خۆکوژییه‌که‌ی رێكکه‌وتی 19/11/2014ی باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رکرد، که تاوانباران پیلان داڕشتن و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی کرده‌وه تیرۆریستیه‌که و سه‌ربه تۆڕێکی تیرۆریستی گروپی تیرۆریستی (داعش) بوون له شاری (که‌رکووك)، هه‌روه‌ها تاوانبارن به‌ئه‌نجامدانی چه‌ند کرده‌وه‌یه‌کی دیكه‌ی تیرۆریستی.
تاوانباران:
١-حسن فاضل عزيز/ بڕیاری له سێداره‌دان.
٢-محمد عبدالحسین علاوی/ بڕیاری له سێداره‌دان.
٣-سه‌نگه‌ر مجید عبدالله/ بڕیاری له سێداره‌دان.
٤-زیدون حمود یاسین/ بڕیاری له سێداره‌دان.
٥-دڵشاد سمین جبار/ بڕیاری له سێداره‌دان.
٦-یحیی عبدالله محمد/ بڕیاری له سێداره‌دان.
٧-خالد مزاحم عبدالكریم/ بڕیاری له سێداره‌دان.
٨-محمد حمود یاسین/ بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
٩-احمد محمود حسین/ بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
١٠-جمال مزهرمسعود/ بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
١١-احمد عدنان حسن/ بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
١٢- محمد برهان كریم/ بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی.
له ڕێکه‌وتی 19/11/2014ی گرووپی تیرۆریستی (داعش) له ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و کرده‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له نزیك باڵه‌خانه‌ی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجامدا و دواتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌ران و پیلانداڕێژه‌رانی ئه‌م كرده‌وه تیرۆریستیه ڕاگه‌یاند.