بێنزیما تا ته‌مه‌نی ناتوانێت درێسی فره‌نسا بپۆشێته‌وه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی فەرەنسا ئەمرۆ چوارشەمە بە شێوەیەكی فەرمی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بریاری دوورخستنەوەی كەریم بێنزیمای ھێرشبەری یانەی ریال مەدرید ئەسپانیان لە ریزی ھەڵبژاردەكە دا، تێیدا جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌ كه‌ بێنزیما نابێت جارێكی دیكه‌ درێسی كه‌ڵه‌شێره‌كان بپۆشێته‌وه‌.

 ئەم دوورخستنەوەی بێنزیما دوای تێوگلانی به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م گرته‌ سێكسیە دێت كه‌ له‌ نێوان ڤالبوێنا و بێنزیما بڵاوبۆته‌وه‌، ھەر ئەمەش بووە ھۆكاری ئەوەی كە بێنزیما بانگهێشتی پێكھاتەی ھەڵبژاردەكە بۆ یارییەكانی یۆرۆی 2016 نه‌كرێت كە ئێستا فەرەنسا میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ دەكات، ھەرچەندە بێنزیما چەندین جار تانەی له‌ بریاركە داوە، بەڵام نه‌یتوانیوە بێ تاوانی خۆی لەسەر ئەم كیسە بسلمێنێت.