بێلاڕووس: پۆڵه‌ندا كۆچبه‌رانی عێراقیی له‌سه‌ر سنوور كۆمه‌ڵكوژ كردووه
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلاڕووسی چه‌ندین به‌ڵگه و زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه راده‌ستی شاندی عێراقی ده‌كات

K24- هه‌ولێر:
لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلارووسی ئاشكرایكرد، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه و زانیاری‌یان له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژی كۆچبه‌رانی عێراقی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی پۆڵه‌ندی له نزیك سنووری بێلاڕووس راده‌ستی ئه‌و شانده عێراقییه كردووه كه سه‌ردانی مینسكی كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك كه له پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بێلاڕووسی بڵاوكراوه‌ته‌وه، لێژنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی له نووسینگه‌ی ناوه‌ندی لێژنه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كارمه‌ندانی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌كی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بێلاڕووس و لیژنه‌ی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت و ناوه‌ندی مافی مرۆڤ ئاماده‌بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ئه‌و زانیارییانه به لایه‌نی عێراقی راگه‌یه‌ندراون كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربازێكی پۆڵه‌ندی به‌ناوی "چیچكۆ" له‌باره‌ی كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ و به‌خاكسپاردنی نهێنی ته‌رمی په‌نابه‌رانی عێراقی به‌ده‌ستهێنراون" و جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه، "كۆچبه‌ره عێراقییه‌كان له ناوچه‌یه‌كی سه‌ر سنووری بێلاڕووس له دیوی پۆڵه‌ندا كۆمه‌ڵكوژ كراون".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "لایه‌نی عێراقی ده‌ستی به زانیارییه‌كان و هه‌ندێك به‌ڵگه‌نامه گه‌یشتووه، كه له ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له پرسه تاوانكارییه‌كانی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تی، بانگه‌شه‌كردن بۆ جه‌نگ، به‌مه‌به‌ست رووبه‌ڕووكردنه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه بۆ مه‌ترسی، رووداوه‌كانی تایبه‌ت به پێشێلكاری و ئه‌نجامدانی كاری نایاسایی به‌رپرسانی پۆڵه‌ندا، توندوتیژی، ئه‌شكه‌نجه‌دان و هاوكارینه‌كردنی مه‌به‌ستداری كۆچبه‌ران به‌ده‌ستهێنراون، كه له ئه‌نجامی ئه‌و تاوانانه ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گیانیان له‌ده‌ستداوه، له‌وانه‌ش عێراق و ئه‌فغانستان".
وه‌ك به‌یاننامه‌كه جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، "له‌وه پشتڕاستبوونه‌ته‌وه، كه ئه‌و تاوانانه له‌سه‌ر بنه‌مای نه‌ته‌وایه‌تی، ره‌گه‌زنامه و ئایین ئه‌نجامدراون، كاتێك قوربانیان هه‌وڵیان ده‌دا له سنووری پۆڵه‌ندا به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، لێكۆڵه‌رانی بێلاڕووس چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكارییان له دژی 135 هاووڵاتیی عێراقی به دۆكیۆمێنت كردووه، له ئه‌نجامی توندوتیژی و به‌كارهێنانی ئامرازی تایبه‌ت له دژیان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی پۆڵه‌ندییه‌وه زامداركراون.
هه‌روه‌ك لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی 3 پرسی دیكه‌ش به‌رده‌وامه، كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی و دیپۆرتكردنی نایاسایی له خاكی یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ وڵاتی بێلاڕووسه‌وه هه‌یه، له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری عێراقی كوژراون.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، بڕیاری له مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری ساڵی داهاتوو دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوانه‌كان له لاهای پێداچوونه‌وه بۆ یاداشتێكی چالاكوانانی مافی مرۆڤی بێلاڕووسی بكات، كه له باره‌ی كۆمه‌ڵكوژكردنی كۆچبه‌ران له پۆڵه‌ندا پێشكه‌ش كراوه.
هێزه‌كانی پاسه‌وانی پۆڵه‌ندی له 25ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری ئه‌مساڵ دروستكردنی دیوارێكی تهلهبهندیان به درێژایی 186 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنووری بێلاڕووس رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له شه‌پۆلی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه هه‌وڵیان ده‌دا روو له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن.
H.B