به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك خوله‌ك یاری بكات به پاڵه‌وانی یارییه‌كه ده‌ستنیشان كرا
له یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا و كرواتیا كه به‌شكستی ماتادۆره‌كان كۆتایی هات، لوكا مودریچ به‌بێ ئه‌وه‌ی یاریی بكات به له لایه‌ن به‌شێك له میدیاكانی جیهان به پاڵه‌وانی یارییه‌كه هه‌ژمار كرا، چونكه رۆڵی هه‌بوو له ئاشكراكردنی ئاراسته‌ی لێدانه سزایه‌كه‌ی سێرجیۆ رامۆس كه له خوله‌كی 71 له‌ده‌ستی دا.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا، ئاشكرای كردووه كاتێك رامۆس ده‌چێته سه‌ر خاڵی سزا، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیا به خێرایی به‌ره‌و كورسی یه‌ده‌گی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی ده‌چێت و تێیدا موردیچ به سرنای راگه‌یاندووه كه به گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی (سوباسیچ) بڵێت كه رامۆس تۆپه‌كه بۆ لای راستی گۆڵپارێز لێ ده‌دات، دواتر به‌م شێوه‌یه بوو كه مودریچ پێشبینی كرد بوو، به‌مه‌یش به‌شێك له رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه مودریچ له پێناو كرواتیا خیانه‌تی له هاوڕێیه‌كه‌ی كرد.