ئۆزیل داواكارییه‌كی له یاریزانه لاوه‌كانی ئه‌ڵمانیا هه‌یه
مه‌سعوود ئۆزیل، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ئارسێناڵ و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، له نوێترین لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌ی Bildـی ئه‌ڵمانیا داوا له یاریزانه لاوه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات بۆ یاریكردن رووبكه‌نه پرێمه‌ر لیگ.
مه‌سعوود ئۆزیل له 2013 به بڕی 42 ملیۆن پاوه‌ند له یانه‌ی ریال مه‌دریده‌وه بۆ یانه‌ی ئارسێناڵی له‌نده‌ن گواستراوه‌ته‌وه، له لێدوانێكیشدا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر یاریزانه لاوه ئهڵمانیایهكان ده‌یانه‌وێت له داهاتوو یاریی بۆ مانشافته‌كان بكه‌ن، ده‌توانین له رێگه‌ی یاریكردن له پرێمه‌ر لیگه‌وه به‌م خه‌ونه‌یان بگه‌ن.
ئۆزیل ده‌شڵێت: یاریكردن له پرێمه‌ر لیگ ئاستت به‌رز ده‌كاته‌وه و ده‌رفه‌تی یاریكردنیش له هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی وڵاته‌كه‌شت بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت.