عه‌بدوڵڵا موهته‌دی: كاتی گفتوگۆیه‌ بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

عەبدوڵا موھتەدی سكرتێری كۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران، داوای گفتوگۆ و یەكگرتنەوە لە رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران دەكات.

عەبدوڵا موھتەدی، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ده‌ڵێت: "ئامانجی ھاوبەش و دوژمنی ھاوبەش وامان لێدەكات، لەگەڵ رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیست یەكدەنگ بین".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "جیاوازیمان لەگەڵ رێكخراوی كوردستانی حزبی كۆمۆنیست ھەر ماوە، بەڵام خاڵی ھاوبەشمان زیاترە".