ئه‌مه‌ریكا تەمەنی به‌كارهێنه‌رانی چەکی لە 18 ساڵەوە كرد به 21 ساڵ
"دواتر راده‌ستی بایدن ده‌كرێت"

K24 – هه‌ولێر:
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پێشوازیی لە پرۆژەیاسای رێکخستنەوەی چەک کرد و بۆ پەسەندکردنیشی پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کرد.
پرۆژەیاسای رێکخستنەوەی چەک لەلایەن کۆماریی و دیموکراتەکانی ئەنجوومەنی پیران رێککەوتنی لەسەر کراوە، ئێوارەی دوێنێ لە ئەنجوومەنی گشتیی ئەنجوومەنی پیران دەنگی لەسەر درا.
پڕۆژەیاساکە بە 65 دەنگی "بەڵێ"ی سیناتۆره دیموكراته‌كان و 33 دەنگی "نەخێر" لەلایەن کۆمارییەوە پەسەندکرا.
پڕۆژەیاساکە بۆ پەسەندکردن پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەران کراوە، بریتییە لە به‌رزكردنه‌وه‌ی تەمەنی به‌كارهێنه‌رانی چەک لە 18 ساڵەوە بۆ 21 ساڵ.
لە لایەکی دیکەوە لە پڕۆژەیاساکەدا پێشبینی سنووردارکردن بەسەر ئەو کەسانەدا کراوە كه پێشتر پێشینەی توندوتیژیی خێزانییان هەبووە.
ئه‌گه‌ر پرۆژهیاساکە له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ره‌زامه‌ندی وه‌رگرت، ئه‌وا بۆ بەیاساکردنی، پێشكه‌ش بە سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن ده‌كرێت.