تەرمی سێ کۆچبەری کورد دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

هەر سێ کۆچبەرەکە لەدایکبووی پارێزگای سلێمانین
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر

K24 - هەولێر:

نوێنەری دەزگای لوتکە لە وڵاتی یۆنان رایگەیاند رۆژی شەمە 2/7/2022 تەرمی سێ کۆچبەری کورد لە دەگەڕێندرێنەوە کوردستان.

شێخ حسێن، نوێنەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، رۆژی 2ـی تەموزی 2022 کاتژمێر 4:05 خولەکی سەر لە ئێوارە تەرمی سێ کۆچبەری کورد لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان کە دووان لەوانە منداڵن. 

بە گوێرەی ئەو بەڵگەنامانەی بڵاوکراوەتەوە، هەر سێ کۆچبەرەکە لەدایکبووی پاریزگای سلێمانین و گەورەترینیان تەمەنی 33 ساڵە دوانەکەی دیکە 9 ساڵ و 6 ساڵن. 

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا، دوای زیاتر لە پێنج مانگ بەسەر رووداوی ژێر ئاو کەوتنی یەختێکی کۆچبەران لە 21/12/2021 نزیک دورگەی سانتۆرینی یۆنان تەرمی ئەو سێ  کۆچبەرە کوردە بە چەند قۆناغێکی جیا جیا لەلایەن پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دۆزراونەتەوە.

بەڵگەنامەی کۆچبەرەکان
بەڵگەنامەی کۆچبەرەکان