بەڕێوبەرایه‌تی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان ئاماری 6 مانگی رابردووی راگه‌یاند
نزیكه‌ی هه‌زار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر سه‌دان كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه
کوردستان
ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران
ئاماری 6 مانگ
مادده‌ی هۆشبه‌ر
دهستبهسهرۆداگرتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر
K24- هه‌ولێر:
بەڕێوبەرایه‌تی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان ئاماری 6 مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مادده و حه‌بی هۆشبه‌ری راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، له ماوه‌ی ئه‌و 6 مانگه‌دا ده‌ست به‌سه‌ر هەزار و 233 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیراوه و 999 تۆمه‌تباریش ده‌ستگیركراون و 682 كه‌سی دیكه‌ش سزادراون.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی دوای رێوشوێنه‌كان ئازادكراون، ژماره‌یان 338 كه‌سه و ده‌ستیش به‌سه‌ر 282 شیت له حه‌بی پزیشكی هۆشبه‌ردا گیراوه.
H.B