دوو رۆژ ئاو دهبڕێت
"بەهۆی كاری چاككردنەوە لە وێستگەییهكی كارەبا ناتوانین ئاو دابین بكەین"
K24 – كهركووك:
هیشام زەنگەنە، بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەركووك بە كوردستان24ی راگەیاند، رۆژی سیشهممه بۆ ماوەی 6 كاتژمێر و رۆژی دواتریش تەواوی رۆژەكە ناتوانین ئاو بۆ هاووڵاتییانی سەنتەری شاری كهركووك دابین بكهین.
هیشام زەنگەنە هۆكارەكهی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، بەڕێوەبەرایەتی كارەبای كەركووك لەو دوو رۆژە سەرقاڵی كاری چاككردنەوە دەبن لە وێستگەی كارەبای دووبز، كە لەوێوە كارەبای پڕۆژەی ئاو دابین دەكرێت.
بەرپرسی راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی كەركووك داواشی لە هاووڵاتیانی كهركووك كرد، لەو دوو رۆژە زیاتر دەست بە ئاوەوە بگرن و ئاو بەفیڕۆ نەدەن.