لە هەولێر تەقە لە راگری کۆلێژێک کرا

راگر و پاسەوانێکی کۆلێژەکە بریندارن

د. کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین
د. کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسا لە زانکۆی سەلاحەدین

K24 – هەولێر

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ قوتابییەک تەقەی لە راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد و برینداری کرد، جگە لەو پاسەوانێکی کۆلێژەکەش بریندارە.

رێناس عەلی پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند: "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە هەولێر قوتابییەک تەقەی لە د. كاوان ئیسماعیل راگری كۆلیژی یاسای زانکۆی سەلاحەدین کرد و برینداری کرد، جگە لە د. کاوان، پاسەوانێکی کۆلێژەکەش بریندارە، هەردووکیان بۆ چارەسەر گواستراونەتەوە نەخۆشخانە".

پەیامنێرمان راشیگەیاند: "هێزە ئەمنییەکان لە کۆلێژی یاسا دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە، د. کاوان و پاسەوانەکەی کۆلێژ ئێستا لە نەخۆشخانەی ئیمێرجنسین هەولێر لەژێر چاودێری پزیشکیدان".

د. کاوان ئیسماعیل
د. کاوان ئیسماعیل

 

نوێدەکرێتەوە...

Fly Erbil Advertisment