فەرماندەیی بارزان: باوکی بکوژی دوو مامۆستاکە ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لای ئێمە نییە

"زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بووە"

فەرماندەیی بارزان
فەرماندەیی بارزان

K24 – هەولێر

فەرماندەیی بارزان-ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: باوکی بکوژی دوو مامۆستاکە ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لای ئێمە نییە.

لە روونکردنەوەیەکدا فەرماندەی بارزان، رایگەیاند: "دوای رووداوەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین لە ھەندێ دەزگای راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وا بڵاوکراوەیەوە، گوایە باوکی تۆمەتبار فەرماندەیە لە فەرماندەیی بارزان، لێرەوە رایدەگەیەنین باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێکی سەربازی لە فەرماندەیی  بارزان نییە، ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە دوورن لە راستیەوە".

لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی فەرماندەی بارزان، هاتووە: "پرسە و سەرەخۆشی خۆمان بۆ قوربانیانی کارەساتەکەی ئەمڕۆی زانکۆی سەلاحەددین رادەگەیەنین،ھەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە باوکی تۆمەتبار ھیچ پلە و پۆستێن سەربازی نییە و زراندنی ناوی فەرماندەیی بارزان لەلایەن ھەندێ دەزگای راگەیاندن بە مەبەست بووە".                                                                                    

Fly Erbil Advertisment