خاوه‌نی به‌ناوبانگترین كۆمپانیای چاویلكه‌سازی له جیهان، كۆچی دوایی كرد
لیۆناردۆ دێل فیگیۆ یه‌كێك بوو له ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی ئیتاڵیا
K24- هه‌ولێر:
میدیاكانی ئیتاڵیا مردنی ملیاردێری ئیتاڵی لیۆناردۆ دێل فیگیۆ، یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترینه‌كانی ئیتاڵیای له ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا راگه‌یاند.
لیۆناردۆ دێل فیگیۆ خاوه‌نی دیارترین كۆمپانیای چاویلكه‌سازی بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان و به‌ر له مردنی، سامانه‌كه‌ی به 25 ملیار و 7 ملیۆن دۆلار خه‌مڵێنرابوو.
ئه‌و سه‌رمایه‌داره ئیتاڵییه دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای چاویلكه‌سازیی (Luxottica)ـه و له ساڵی 1999 فیگیو ده‌ستی به كڕینی كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكای كرد، یه‌كێكیش له ده‌ستكه‌وته هه‌ره دیاره‌كانی، به‌ده‌ستهێنانی ماركه‌ی به‌ناوبانگی بازرگانی جیهانی بوو بۆ چاویلكه‌كانی (Ray-Ban) كه تێچووی ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ی گه‌یشته 640 ملیۆن دۆلار.
H.B