توركیا ئه‌وه‌ی ویستی به‌ده‌ستیهێنا
"فینله‌ندا و سویدیش به‌هه‌مانشێوه"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
به‌ر له‌وه‌ی ده‌قی رێكه‌وتنه‌كه‌ی نێوان سوید و فینله‌ندا و توركیا راگه‌یه‌ندرێت، به‌رپرسانی توركیا یاداشتێكیان گه‌یانده ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌ژێر ناونیشانی: "توركیا ئه‌وه‌ی ویستی به‌ده‌ستیهێنا".
سه‌ركرده‌كانی سوید، فینله‌ندا و توركیا دوانیوه‌ڕۆی 28ی حوزه‌یران لێكتێگهیشتنێكیان وارژووكرد، تێیدا سوید و فینله‌ندا پابه‌ند ده‌كرێن به داواكارییه‌كانی توركیا له‌باره‌ی پرسه‌كانی په‌كه‌كه و تیرۆر.
رێكه‌وتنه‌كه كه له 10 خاڵ پێكهاتووه، چه‌ند كاتژمێرێك به‌ر له ده‌ستپێكردنی لووتكه‌ی ناتۆ له مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا راگه‌یه‌ندرا، كه ئامانج لێی ناردنی په‌یامێكی به‌هێزی پشتیوانییه بۆ كێڤ و ئیدانهكرنی رووسیا به‌هۆی له‌شكركێشییه‌كه‌ی بۆ سه‌ر ئۆكرانیا.
رۆژنامه‌ی پێشه‌نگی فینله‌ندی، هێلسینگین سانومات، دوێنێ 29ی حوزه‌یران (یۆنیۆی 2022) به مانشێتێكی گه‌وره، نووسیبووی: "ئه‌وه‌ی ویستبووی توركیا به‌ده‌ستی هێنا، هه‌روه‌ها فینله‌ندا و سویدیش به‌هه‌مانشێوه".
كاتێك سه‌ركرده‌كانی فینله‌ندا و سوید و توركیا رۆژی سێشه‌ممه (28ی حوزه‌یران) له‌گه‌ڵ سكرتێری ناتۆ كۆبوونه‌وه، پێشبینییان وابوو كه ئه‌گه‌ری به‌ره‌وپێشچوون قورس بێت، هه‌ندێكیان به ره‌شبینییه‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان ده‌ڕوانی، به‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ناتوانێت ناڕه‌زاییه‌كانی توركیا كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام پێده‌چێت به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی جۆو بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هه‌موو گرێ كوێره‌كانی كردبێته‌وه و رێكه‌وتنه‌كه كۆتایی هاتبێت.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه: "ئه‌ردۆغان وێڕای گفتوگۆكانی مانگی رابردوو بۆ دژایه‌تیكردنی به ئه‌ندامبوونی سوید و فینله‌ندا له ناتۆ، ئه‌و گرته ڤیدیۆییه و وێنه‌ی چالاكی و خۆپیشاندانانه‌ی په‌كه‌كه‌شی له سوید وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك پیشاندا له‌باره‌ی بێباكی وڵاتی سوید به‌رامبه‌ر به تیرۆریزم".
خاتوو ئه‌سلی ئایدینتهشباس، ئه‌ندامی باڵا له ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ستووننوس له‌رۆژنامه‌ی زه واشنتۆن پۆست گوتی: "قسه‌كردن و شێوازی دانوستانه‌كانی ئه‌ردۆغان ئه‌و هه‌سته دروستده‌كات، كه ئاماده‌یه له دانوستان دووربكه‌وێته‌وه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا سه‌رۆك پراگماتیكیانه بیر ده‌كاته‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بزانێت كه‌ی رێكه‌وتنێكی باش ئه‌نجامده‌دات، توركیا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌ده‌ستنه‌هێناوه كه ده‌یویست، به‌دڵنیاییه‌وه سویدیش نه‌یتوانی به‌ده‌ستی بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه هونه‌ری دیپلۆماسییه".
ئایدینتهشباس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له رێكه‌وتنه‌كه‌دا ناوی ئه‌و گرووپانه هاتووه كه توركیا به هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌زانێت، به‌تایبه‌تی (یه‌په‌گه)، به‌ڵام ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه سوید بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌كه‌كه و ئه‌و گرووپانه په‌یڕه‌وی یاسای خۆی ده‌كات.
له‌هه‌مووی گرنگتر بۆ توركیا ئه‌وه‌یه، فینله‌ندا و سوید به‌ڵێنیان دا پشتیوانی یه‌په‌گه نه‌كه‌ن له سووریا، كه ئه‌نقه‌ره به درێژكراوه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستانی ده‌زانێت.
وه‌ك ئایدینتهشباس نووسیویه‌تی: له رێكه‌وتنه‌كه‌دا هاتووه: سوید و فینله‌ندا به واژووی رێكه‌وتنه‌كه، دڵنیایی ده‌ده‌ن، له‌وه‌ی په‌كه‌كه تیرۆریسته و به‌ڵێنیاندا كه هاوكارییه دارایی و دامه‌زراوه‌ییه‌كانی په‌كه‌كه و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئه‌وان ببڕن، هه‌ردوو وڵاتیش رێكه‌وتوون له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توركیا به تیرۆریستیان ده‌زانێت، بۆیه ئامینه باوه، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی گلۆباڵ نیوز، گوتی: "حكومه‌تی سوید، یه‌په‌گه و په‌كه‌كه‌ی كرده قوربانی توركیا و ئه‌مه وه‌ك رۆژێكی ره‌ش دێته‌وه بیرمان، من به خۆڕاده‌ستكردنی حكومه‌ت به توركیای ده‌زانم و جێگه‌ی نیگه‌رانییه".
هه‌ر بۆیه به‌پێی تویتێكی ئایدینتهشباس "مشتومڕێكی زۆر له سوید هه‌یه، كه پێده‌چێت نوێنه‌ری كورد، كاكه باوه، داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له ئان لینده وه‌زیری ده‌ره‌وه له شانشینی سوید، پێشكه‌شی په‌رله‌مان بكات".
ئایدینتهشباس دووپاتیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر توركیا دانووستانه‌كانی درێژه پێبدایه یان ڤیتۆی به‌كاربهێنایه له مه‌درید، كاره‌سات روویده‌دا و پێگه‌ی توركیای له ناو ناتۆدا به ته‌واوی ده‌خسته ژێر پرسیاره‌وه".
ئه‌و پێیوایه، ره‌نگه توركیا ویستبێتی ده‌ستكه‌وتی به‌هێزتر به‌ده‌ستبهێنێت و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوانتر به‌شداری له دانوستانه‌كاندا بكات، بۆ ئه‌وه‌ی داواكارییه‌كانی له واشنتۆن زیاتر بێت، كه ئه‌ویش كڕینی فرۆكه‌ی ئێف-16یه.
به‌ڵام نابێت ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرێت به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه، بایدن و ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامداوه، كه شرۆڤه‌كارانی سیاسی پێیانوایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه گرێكوێره‌كانی كردووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا به‌پێی راپۆرتێكی فۆكس نیوز، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، جۆو بایدن بڕیاریداوه ئه‌مه‌ریكا له دانووستانه‌كاندا بكشێته‌وه یان توركیا بكه‌وێته دۆخێكه‌وه، كه داواكاریی له ئه‌مه‌ریكا هه‌بێت، ئه‌و به‌رپرسه گوتیشی: "توركیا له چوارچێوه‌ی دانووستانه‌كانی له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا هه‌رگیز داوای هیچ شتێكی له ئه‌مه‌ریكا نه‌كردووه".
كه‌واته پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌م دواخستنه‌ی رازیبوونی توركیا تا فینله‌ندا و سوید بێنه ناو ناتۆوه له‌به‌رچی بوو؟ كه‌مال كیریشچی له دامه‌زراوه‌ی بروكینگز، كه باره‌گاكه‌ی له واشنتنه، له پێگه‌ی دامه‌زراوه‌كه، وتارێكی له‌ژێر ناونیشانی: "كێشه‌ی ئه‌ردۆگان له‌گه‌ڵ سوید و فینله‌ندا نییه، به‌ڵكو كێشه‌ی رۆژئاوای توركیایه" نوسیووه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌ردۆگان بۆ لادانی فۆكس له‌سه‌ر خراپی ئابووری و یاریكردن به هه‌ستی ناسیونالیستی، له‌ناو ناتۆ و له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان ئه‌م هه‌نگاوانه ده‌نێت، بۆیه پێویسته ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا تا هه‌ڵبژاردنی نیشتمانی حوزه‌یرانی 2023 خۆیان له‌هه‌موو یارییه‌ك به‌دوور بگرن، كه ده‌شێت رۆژئاوای توركیا به‌ته‌واوی سیاسه‌ت له ژێر چنگی ئاك پارتی ده‌ربهێنێت، به‌مه‌ش ئاسۆی توركیایه‌ك زیندوو بێته‌وه، كه بتوانێت دیموكراسی بێت و ئابوورییه‌كه‌ی بنیاتبنێته‌وه و باشتر خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كان و ناتۆ بكات".
كه‌واته ئه‌ردۆغان خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی 2023 ئاماده ده‌كات، له‌كاتێكدا قه‌یرانی ئابووری هه‌یه و هه‌ڵاوسانیش به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌شێت هه‌موو تاكتیكێكی قوڵ له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا زۆرجار رێگه‌یه‌ك بێت بۆ پشتیوانی ناوخۆیی، ئه‌و میدیا توركییانهی زیاتر لایه‌نگری حكومه‌ت ده‌كه‌ن، پێشوازیان له رێكه‌وتنی توركیا و فینله‌ندا و سوید كرد، رۆژنامه‌ی سه‌باح به سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان له مه‌درید وه‌سفكرد و رۆژنامه‌ی حورییه‌تیش نووسیویه‌تی: ئه‌ردۆغان سه‌ركرده‌كانی سوید و فینله‌ندا فێری سیاسه‌ت ده‌كات.