كۆمەڵەی كۆمەڵناس و دەروونناسان: بۆ كهمكردنهوهی رێژهی تاوان توێژەری دەروونی دابمەزرێنن
"لەهەموو گەرەكێكدا چۆن نەخۆشخانەو قوتابخانە هەیە، سەنتەری خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی دابمەزرێنن"

K24- ههولێر:
كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان بهیاننامهیهكی لهبارهی زیادبوونی كوشتن و توندوتیژی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، پێویسته لەهەموو گەرەكێكدا چۆن نەخۆشخانە و قوتابخانە هەیە، سەنتەری خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی دابمەزرێنن.
ههروهها له بهیاننامهكهدا هاتووه، لەهەموو قوتابخانە، زانكۆ و پەیمانگایەكدا، توێژەری دەروونی وكۆمەڵایەتی دابمەزرێنن.
دهقی بهیاننامهكه:
بەرێزان / سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان.
بەرێزان، وەك كۆمەڵناسان، دەروونناسان، توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونی ڕایدەگەیەنین كەهۆكاری زیادبوونی كوشتن و توندوتیژی، چارەسەرنەكردنی كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكانە، كە رۆژ بەرۆژ لەزیادبووندان.
هۆكاری چارەسەرنەكردنی كێشەكان، نەبوونی سەنتەری توێژەرانی كۆمەڵایەتی و دەروونییە لەگەرەكەكاندا، ههروهها دانەمەزراندنی دەرچووانی كۆمەڵناسی و دەروونناسی و كاری كۆمەڵایەتییە، وەك ئەوە وایە كە نەخۆشی كۆرۆناو كۆلێرا بڵاوبووەوە، نەخۆشخانەو پزیشكمان نەبێت!!
وەك پسپۆری بوارە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان و ئەمانەتی زانستی و پیشەیی، بۆ چارەسەركردنی كێشە كۆمەڵایەتی و دەروونییەكان و كەمكردنەوەی دیاردەی كوشتن و توندوتیژی داوا لەبەرێزتان دەكەین كە:
1- لەهەموو گەرەكێكدا چۆن نەخۆشخانەو قوتابخانە هەیە، سەنتەری خزمەتگوزاری دەروونی و كۆمەڵایەتی دابمەزرێنن و ستافێك لە دەروونناس و كۆمەڵناسی بۆ دابنێن.
2- لەهەموو قوتابخانە، زانكۆ و پەیمانگایەكدا، توێژەری دەروونی وكۆمەڵایەتی دابمەزرێنن.
لەگەڵ رێزدا
كۆمەڵەی كۆمەڵناسان و دەروونناسانی كوردستان
سلێمانی
30/6/2022
