پۆلیسی کەرکووک: تۆمەتبارێك 63 ملیۆن دیناری لە خزمێکی دزیوە
پارەکە گەڕێندراوەتەوە دەست خاوەنەکەی
K24 - هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 1ـی تەموزی 2022 تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بڕی 63 ملیۆن دیناری لە خزمێکی دزیوە.
لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسی کەرکووکدا هاتووە، بنکەی پۆلیسی قەرە هەنجیر تۆمەتبارێکی دەستگیرکردووە کە بڕی 63 ملیۆن دیناری لە خزمێکی دزیوە.
ئاماژە بەوەش درا، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، پارە دزراوەکە گەڕێندراوەتەوە بۆ خاوەنەکەی.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، تۆمەتبار لێدوانی سەرەتایی لێوەرگیراوە و لەلایەن دادوەری لێکۆڵەرەوە بەپێی ماددەی 444 لە سزادانی عێراقی رەوانەی دادگای تایبەتمەند کراوە.