به فه‌رمی، داهاتووی گریزمان یه‌كلایی بووه‌وه
یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌نتوان گریزمانیان راگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه بڵاویان كرده‌وه.
له ماوه‌كانی رابردوو، به‌شێك له میدیاكانی ئه‌ورووپا ناوی گریزمانیان به یانه‌ی چێڵسیی له‌نده‌نییه‌وه ده‌به‌سته‌وه، هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ش ده‌كرا كه ئه‌و هێرشبه‌ره فره‌نساییه بۆته ئامانجی یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گریزمان بڕیاری مانه‌وه‌ی له یانه مه‌درییه‌كه دا و گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 5 ساڵی داهاتوو درێژ كرده‌وه.
گریزمان له نوێترین لێدوانی‌دا دوای درێژ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی گوتی: زۆر دڵخۆشم له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌م له مه‌درید ده‌مێنمه‌وه، دڵنیام مانه‌وه‌م لێره هێز و توانایه‌كی باشترم پێده‌به‌خشێت.
گریزمانی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ریال سوسیداده‌وه بۆ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید گواستراوه‌ته‌وه، له دوو وه‌رزی رابردوویش به‌رزترین ئاستی له یانه مه‌دریدییه‌كه پێشكه‌ش كردووه.