تاران.. به زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی سوپای پاسداران كراوه‌ته ئامانج
چه‌ند پێگه‌یه‌كی ئیسرائیلی ڤیدیۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئیسرائیل چه‌ند گرته ڤیدیۆییه‌كیان بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا دوێنێ ئێواره زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه له بنكه‌ی "مالیك ئه‌شته‌ر"ی سه‌ر به سوپای پاسداران له تارانی پایته‌ختی ئێران روویداوه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "عه‌ره‌بیه"، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان كاتژمێر 9:15 خوله‌كی ئیواره‌ی دوێنێ به كاتی تاران له نزیك سه‌ربازگه‌ی مالیك ئه‌شته‌ر له ناوچه‌ی (15)ی باشووری پایته‌خت بیستراوه و چه‌ند گرته ڤیدیۆیه‌ك بڵاوكراوهتهه، كه زنجیره ته‌قینه‌وه‌یه‌ك تۆماركراوه، به‌ڵام سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ئێران هیچ زانیارییه‌كیان ئاشكرا نه‌كردووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تهقیهنهوهكانی تاران، چه‌ند هه‌ژمارێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ری ئیسرائیلی، به تایبه‌تی "تیرور ئه‌لارم" و "ئه‌لفا" ته‌قینه‌وه‌كه‌یان پشتڕاكردهوه.
Regarding this, it looks like an IED explosion or an ammunition detonation, either way, doesn't look serious.
— Aleph א (@no_itsmyturn) July 1, 2022
Reported as IRGC Malik Ashtar HQ blast in #Tehran #Iran pic.twitter.com/Y5hljiRfQg
هه‌رچه‌نده به فه‌رمی ته‌قینه‌وه‌كانی تاران پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا سه‌رچاوه نزیكه‌كانی سوپای پاسداران هه‌واڵی سووتانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئیسرائیلیان له شاری رامه‌ڵڵا بڵاوكرده‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پێگه‌ی رێكخراوی موجاهین خه‌ڵق رایگه‌یاندووه، كاتژمێر 9:15 خوله‌كی دوێنێ بنكه‌ی سه‌ربازی "مالیك ئه‌شته‌ر"ی سوپای پاسداران كراوه‌ته‌وه ئامانج و تهقینهوهكهشیان وه‌ك هێرشێك له‌لایه‌ن "یه‌كه‌ی به‌رگریی سه‌ر موجاهیدن خه‌ڵق" ناساندووه.
Do you mean this explosion? 👇👇👇👇 oops pic.twitter.com/gcktDf5zWF
— Fereshteh Gilaki (@fereshtehgilaki) July 1, 2022
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هێرشه‌كه له ناوچه‌ی 15 (رۆژهه‌ڵاتی تاران)، رێگه‌ی خێرای "محلاتی"، شه‌قامی "10ی فیرده‌وس" له گۆڕه‌پانی مالیك ئه‌شته‌ر كراوه. به‌ڵام تا ئێستا ورده‌كاری زیاتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.