ئه‌ڵمانیا هۆشداری دایه هاووڵاتیانی
"بۆ زستان ئاماده بن"

K24 - هەولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا هۆشداریان له‌باره‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی غاز له وه‌رزی زستانی داهاتوو بڵاوكرده‌وه، رایانگه‌یاند، بۆ زستان ئاماده بن.
كلاوس مۆله‌ر، سه‌رۆكی تۆڕی فیدراڵی بۆ رادیۆی (دویچلاند فۆنك) رایگه‌یاند، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژێرخانی غاز له ئه‌ڵمانیا ئاسته‌كه‌ی به‌رزه، به‌ڵام به‌هۆی وه‌ستانی هاورده‌كردنی غاز له رووسیاوه، بۆ زستانی داهاتوو پێویسته ئاماده‌بین.
به گوێره‌ی قسه‌كانی مۆله‌ر، رێژه‌ی غازی عه‌مباركراو له ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووه‌ته %46.4، حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له داهاتوودا ئه‌و ئاسته بۆ %80 به‌رز ده‌كاته‌وه.
مۆله‌ر ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كڕینی دوو وێستگه‌ی غاز چاره‌سه‌ری كاتییه، پێویسته زامنی ئاسایشی وزه بكرێت.
یه‌كێتی ئه‌وروپا له ئێستادا گفتوگۆ له‌باره‌ی راگرتنی هاورده‌ی نه‌وت و غازی رووسیا ده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپایی له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا نین، چونكه كاریگه‌ری خراپ بۆ سه‌ر ئابووری و ئاسایشی وزه دروست ده‌كات.
به‌هۆی هێرشی رووسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا به‌ر له 4 مانگ، ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا سزای ئابووری و بازرگانی توندیان خستووه‌ته سه‌ر مۆسكۆ، به‌هۆیه‌وه نرخی دانه‌ویڵه و سووته‌مه‌نی به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.