پۆلیسی کەنەدا بەدوای ژنێكدا دەگەڕێن لە ژنی دیکە ناچێت

بە وێنە.. تایبەتمەندیەکی جیاواز لە روخساریدا هەیە

پۆلیس
پۆلیس

K24 - هەولێر:

هەژماری پۆلیسی تۆرۆنتۆ لە تویتەر وێنەی ژنێکی ونبووی بڵاوکردەوە و بانگەوازی بۆ کرد، وەک لە وێنەی ژنەکەدا دەردەکەوێت تایبەتمەندیەکی جیاواز لە روخساریدا هەیە کە ئەویش ریشیەتی.

ئیزۆبێلا دیگراس ئەو ژنە 27 ساڵەیە کە نزیکەی هەفتەیەکە ونە و کۆتا جار کە بینراوە لە رۆژی 25ـی حوزەیرانی 2022 بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، دیگراس قژێکی کاڵ و ریشێکی تەنکی هەیە و باڵای 177 سانتیمەترە.