له‌ كۆنگره‌يه‌كى نێوده‌وڵه‌تيدا ره‌وشى كوردى رۆژهه‌ڵات ده‌خرێته‌ به‌ر باس

لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی دژی سزای لە سێدارەداندا کە لە ئۆسلۆی پايتەختی نەرویج بەڕێوە چوو، دۆخی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران خرایە بەر باس.

K24 – هه‌ولێر:

لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی دژی سزای لە سێدارەداندا کە لە ئۆسلۆی پايتەختی نەرویج بەڕێوە چوو، دۆخی کورد لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان و شەهیدبوونی شەش پێشمەرگەی حزبی ديموکراتی کوردستانی ئێران خرایە بەر باس.

لەو کۆنگرە نیودەوڵەتییە دا، تەیمووی ئەلیاسی نوێنەری رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، لە وتەیەکدا رایگەیاند زیاتر لە 75%ی ئەو کەسانەی بە تۆمەتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ لە ئێران سزای زیندانیان بۆ دەرچووە کوردن.

گوتيشى: لە ساڵی رابردووشدا زیاتر لە 270 حاڵەتی تەقە کردن لە کۆڵبەران تۆمار کراوە.

ئەلیاسی هەروەها ئاماژەی بە وێرانکردنی گوندی قەرسەقەلی رۆژهەڵاتی کوردستان كرد کە بە بیانووی بوونی پیشمەرگەکانی حزبی ديموکرات لە لایەن سوپای پاسدارانەوە وێرانکرا.

ئەو کۆنگرەیە بە بەشداریی 1500 کەس لە 80 وڵاتی جیهان و لەوانەش 30 وەزیری دەرەوە و 200 دیپلۆماتکار و براوەی خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ رۆژانی سێشەممە تا پێنجشەممە لە وڵاتی نەرویج بەڕێوە چوو.