رۆژانه له عێراق نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا ده‌بن
"رێژه‌كه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه"

K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكرایكرد، رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه، خه‌ریكه ده‌گاته 5000 تووشبوو له یه‌ك رۆژدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 6ـی ته‌مموز / یۆلیۆی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 4819 تووشبوو به په‌تای كۆرۆنا تۆمار كراوه.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، دوو حاڵه‌تی مردن به كۆرۆنا له عێراق تۆمار كراوه، 1220 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو 15043 كه‌س ڤاكسینی دژه كۆرۆنایان وه‌رگرتووه، ژماره‌ی تووشبووانی دوێنێش 4698 كه‌س بوو.
له جیهاندا شه‌پۆلی حه‌فته‌می كۆرۆنا بڵاو بووه‌ته‌وه، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی داوا ده‌كات ئه‌وانه‌ی ڤاكسینیان وه‌رنه‌گرتووه، به زووترین كات ڤاكسین وه‌ربگرن و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن.