بەهای دۆلار لە بەرزترین ئاستەکانی 20 ساڵی رابردووی مامەڵەی پێوەدەکرێت

وەبەرهێنەران وەک پەناگەیەکی ئارام پەنا بۆ دۆلار دەبەن

دۆلاری ئەمەریکی
دۆلاری ئەمەریکی

K24 - هەولێر:

پێنوێنی دۆلار لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا لە بەرزترین ئاستەکانی 20 ساڵی رابردووی بەرامبەر یۆرۆ مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێنوێنی دۆلار لە بەرزترین ئاستەکانیدایە لە بەرامبەر سەبەتەی دراوە سەرەکییەکان، بە جۆرێک بەرزبووەنەوەی بەرچاوی نرخی گاز و نادڵنیایی سیاسی و مەترسییەکان لە داکەوتنی ئابووری جیهان وای لە وەبەرهێنەران کردووە وەک پەناگەیەکی ئارام پەنا بۆ دۆلار ببەن.

لە بازاڕەکانی ئاسیا بەهای یۆرۆ گەیشتە 1.025 دۆلار، کە ئەوەش نزمترین ئاستییەتی لە دوای کۆتاییەکانی ساڵی 2002ـەوە. لە هەمان کاتدا ئەو دراوەی یەکێتی ئەوروپا لە مامەڵەکانی دوێنێ سێشەممەیدا سەدا 15ـی بەهاکەی لەدەستدا، ئەوەش گەورەترین رێژەی داکەوتنە لە دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە مانگی ئاداری 2020ـەوە.

لە بەرامبەردا پێنوێنی دۆلار گەیشتە 106.57 خاڵ کە بەرزترین ئاستییەتی لە 20 ساڵی رابردوویدا.