بوومهلهرزه 30 جار ورمێى ههژاندووه
لە ماوەی دوو رۆژدا بوومەلەرزە 30 جار شارەکانی باکووری پارێزگای ورمێی لەرزاندووە و بەهێزترین بوومەلەرزە لە شاری خۆی داوە.
K24 – ههولێر:
لە ماوەی دوو رۆژدا بوومەلەرزە 30 جار شارەکانی باکووری پارێزگای ورمێی لەرزاندووە و بەهێزترین بوومەلەرزە لە شاری خۆی داوە.
بە گوێرهى هەواڵی ئاژانسی فارس، ئەو بوومەلەرزانە، شارەکانی ورمێ، خۆی و سەڵماسیان لەرزاندووە.
ناوەندی بوومەلەرزهزانیی زانکۆی تاران رایگەیاندووە: یەکەم بوومەلەرزە کاتژمێر 07:03:24 چرکەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ناوچەی سیلوانای خۆرئاوای ورمێی لەرزاندووە.
قائیمقامی خۆی، رایگەیاندووە، لەم ماوەیەدا تەنیا شاری خۆی 27 جار لەرزیوە. حسێن سەیوانی ئەسل، گوتی: ئەز بوومەلەرزانە زیانیان لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا بوونەتە هۆی ترس و دڵەڕاوکێی دانیشتووان.
پارێزگای ورمێ پێشینەی روودانی بوومەلەرزەی گەورەی هەیە و شاری سەڵماس کە بە مەودای 80 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری ورمێ، ساڵی 1930، هۆی بوومەلەرزەیەکی 7.2 رێختەری بە تەواوی وێران بوو و دووبارە دروست کراوهتهوه.