سێ هەزار چاڵاو لە دەوروبەری دهرياچهى ورمێ پڕ دەکرێنەوە
بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: ئەمساڵ سێ هەزار چاڵاو بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ٢٠ ملیۆن مەتری سێجا ئاو لە نزیک گۆلی ورمێ پڕ دەکرێنەوە.
K24 – ههولێر:
بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند: ئەمساڵ سێ هەزار چاڵاو بەمەبەستی گەڕاندنەوەی ٢٠ ملیۆن مەتری سێجا ئاو لە نزیک گۆلی ورمێ پڕ دەکرێنەوە.
کیومەرس دانشجوو، بهڕێوبهرى بهڕێوبهرايهتيى ئاوى پارێزگاكه به ئاژانسى ههواڵى تهسنيمى راگهياندووه، جگە لەوه ئەمساڵ 10 بەنداو ئاویان تێدەکرێت کە یەک هەزار و 565 ملیۆن مەتری سێجا ئاو لەخۆ دەگرن، ئەمە جگە لە بەنداوی سێڵوێیە کە زیاتر لە 200 ملیۆن مەتری سێجا ئاو گل دەداتەوە.
بەنداوی سێڵوێ دەکەوێتە باکووری شاری پیرانشار و ئەو ئاوەی گلی دەداتەوە، ئێستا دەڕژێتە ناو بەنداوی دووکانی باشووری کوردستانەوە.