پێكه‌وژیان له هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی به‌شداربووانی کۆنفرانسێك له له‌نده‌ن راده‌كێشێت
به‌شداربووانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئازادی ئایین و بیروڕا: ھەرێمی کوردستان ژینگەیەکی گونجاوی بۆ پێكه‌وه‌ژیان ره‌خساندووه
K24 - هه‌ولێر:
شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له له‌نده‌ن به‌شداری له کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئازادی ئایین و بیروڕا ده‌كات و ژماره‌یه‌ك دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌ریتانیا و كه‌سایه‌تی گرنگ ئه‌نجام درا.
شانده‌كه‌ی حکومەتی ھەرێمی کوردستان به به‌شداری د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، ئانۆ جەوھەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن، لە لەندەن بە بانگھێشتی فەرمی حکومەتی بەریتانیا بەشدارییان لە کۆنفرانسی وەزاری نێودەوڵەتی ئازادی ئایین و بیر‌ورا 2022 كرد.
.jpeg)
شاندی هه‌رێمی كوردستان لە ئۆفیسی سەرۆکایەتی حکومەتی به‌ریتانیا و هۆڵی کوین ئیلیزابیسی دووەم و پەرلەمان له له‌نده‌ن ژماره‌یه‌ك دیداریان ئه‌نجامدا، گرنگترین دیداره‌كان له‌گەڵ فیونا بروس نێردەی تایبەتی سەرۆک وەزیران بۆ ئازادی ئایینی، لۆرد تاریق ئەحمەدی و یمبلندۆن- وەزیری دەوڵەت بۆ کۆمونێڵس و نەتەوەیەکگرتووەکان و باشووری ئاسیا، رەشاد حوسین باڵیۆز لە ئۆفیسی باڵای ئازادی ئایینی نێودەوڵەتی ئەمەریکی و ھەروەھا هه‌ردوو وەزیری دەرەوەی بەحرەین و لوبنان، سام براون باک کەسایەتی بەناوبانگی سیاسی و ھزری ئەمەریکی، تریستان ئازبێگ وەزیری هەنگاریا بۆ مافی پێکهاتەکان، لۆرد دایڤد ئالتۆن و چەندین کەسایەتی دیكه بووه.

لەم دیدارانەدا رۆڵی بەرچاوی ھەرێمی کوردستان بە بەرزی نرخێنرا لە دروستکردنی ژینگەیەکی مێژووی گونجاو بۆ ئایین و نەتەوە و ئاوارەکان، ھەروەھا رۆڵی مامۆستایانی ئایینی لە گشت ئایینەکان و رێزگرتنی خەڵکی کوردستان لە پێکەوەژیان و رۆڵی حکومەتی ھەرێم لەم بوارانەدا بەگرنگ بینرا.

.jpeg)

.jpeg)
.jpeg)
.jpeg)