رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لەم گەڕەکەی هەولێر جێبەجێ کرا

"دوای پێدانی رەزامەندی بۆ دروستکردنی خانوو دەست کرا بە کردنەوەی شەقامەکان"

پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان
پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان

K24 - هەولێر:

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر رایگەیاند، پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان خرایە بواری جێەجێکردنەوە.

لە راگەیەندراوەکەی شارەوانی هەولێر هاتووە، دوای رەزامەندی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی سێ رێگەپێدان درا بە دروستکردنی خانوو بۆ بەشێک لە زەویەکانی کەرتی سێ هەزاری لە گەڕەکی سێبەردان ئودل پرێست.

پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان
پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان

ئاماژە بەوەش درا، دوای پێدانی رەزامەندی بۆ دروستکردنی خانوو لەلایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی شارەوانی سێ دەست کرا بە کارکردن و کردنەوەی شەقامەکان.

پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان
پرۆسەی رێگەپێدان بۆ دروستکردنی خانوو لە گەڕەکی سێبەردان