پارێزگاری نه‌ینه‌وا: پێویسته رێگه نه‌درێت له خۆرهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه مووشه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ولێر بكرێت

K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانی باڵای پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبووری ره‌خنه‌ی له ئه‌دای هێزه ئه‌منییه‌كان گرت و رایگه‌یاند، نابێت چیدیكه رێگه بدرێت له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه، شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكرێته ئامانج.
له‌و باره‌یه‌وه، شێروان دووبردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئێمه و پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوامان كرد، چیدیكه له نه‌ینه‌واوه په‌لاماری هه‌ولێر نه‌درێت و رێگه به‌و گرووپه تیرۆریستیانه نه‌درێت، په‌لاماری مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌مه دوو ساڵه مووسڵ ره‌وشی سه‌قامگیره و نامانه‌وێت ئه‌و ره‌وشه تێكبچێت.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پارێزگار و وه‌عد قه‌دۆ رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و وه‌عد قه‌دۆ تۆمه‌تی ئاراسته‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرد و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه ره‌وشی نه‌ینه‌وای شێواندووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس، زیاد ئه‌لسنجری، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مشت‌ومڕ له نێوان پارێزگار و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، "وه‌عد قه‌دۆ"ی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی ده‌ستی له پشت په‌لاماره‌كانه‌وه هه‌یه.

پارێزگاری نه‌ینه‌وا له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی پارێزگاكه له‌گه‌ڵ كازمی، جه‌ختیكرده‌وه، ناكرێت چیدیكه له خۆرهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئاراسته‌ی هه‌ولێر بكرێن و رێگری له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی مووسڵ بكرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان.
نه‌جم جبووری ئه‌وه‌شی وتووه، كه "وه‌عد قه‌دۆ" رێگره له‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و ته‌نانه‌ت رێگره له‌وه‌ی كه‌سوكاری شه‌هیدان خانوو بنیات بنێن.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه باسی له‌وه‌شكردووه، له به‌رده‌م هه‌موواندا "قه‌دۆ" به‌ڵێنی داوه، كه ناهێڵێت نه‌جم جبووری له پۆسته‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
