''بۆیە دەنگم بە مێسی نەدا چونکە رەفتارەکانی جوان نەبوون''
دوای کۆتایی هاتنی رێوڕەسمی خەڵاتی باڵۆن دۆر و ئاشکرا کردنی دەنگی رۆژنامەنوسان، کاتێک لە رۆژنامەنوسی مسڕی دەپرسن بۆچی دەنگی بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی نەداوە، بیانۆیەکی سەیر بۆ دەنگنەدان بەو ئەفسانەیە دەهێنێتەوە.
رۆژی 25ـی ئۆکتۆبەری 2026 و لە شاری لەندەن پایتەختی بەریتانیا، رێوڕەسمی خەڵاتی باڵۆن دۆر بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا، هاری کەین توانی ئەو خەڵاتە بۆ جاری یەکەم لە مێژوودا بباتەوە. دوای چەند رۆژێک لە رێوڕەسمەکە و ئاشکرا کردنی دەنگی رۆژنامەنوسان، دەرکەوت رۆژنامەنوسی مسڕی و پەیامنێری کەناڵی beIN Sports دەنگی بە مێسی نەداوە و پاشان هەر خۆی ئاشکرای دەکات کە بۆچی دەنگی بە ئەفسانەکەی تانگۆ نەداوە.
ئەو رۆژنامەنوسە بە ناوی '' عەمرو نەجیب فەهمی '' لە هەژمارەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی X هۆکاری دەنگنەدان بە مێسی ئاشکرا دەکات و دەڵێت '' بۆیە دەنگم بە مێسی نەدا چونکە لە یاری مۆندیال بەرامبەر ئیسپانیا، دوای ئەوەی یاریزانەکان بە گژ یەکتریدا چوون، ئەو وەکو سەرکردە و گەورەی تیپ هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو و بگرە ئامادە نەبوو ئامۆژگاری یاریزانەکانیشی بکات ''.
ئەو رۆژنامەنوسە مسڕییە و پەیامنێری کەناڵی beIN Sports لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت '' لە یاری بەرامبەر جەزائیریش مێسی هیج رەفتارێکی یاری خاوێنی لە خۆی پیشان نەدا و چەند جارێک رووبەڕووی یاریزانانی بەرامبەر بووە و لەو هەڵس و کەوتەی کە بەرامبەر عیسا مێندی یاریزانی بەرامبەر کردی شایستەی کارتی سوور بوو، هەربۆیە بڕیارمدا دەنگی پێنەدەم ''.
ئەو 10 یاریزانەی کە عەمرو نەجیب فەهمی رۆژنامەنوسی مسڕی دەنگی پێداون:
1- کیلیان ئێمباپێ
2- کڤارا
3- لامین یامال
4- هاری کەین
5- ڤیتینها
6- دێکلان رایس
7- جود بێلینگهام
8- رۆردی
9- کوبارسی
10- فابیان رۆیز